لە راگەیێندراوەکەی کۆمەڵەی خانەوادەی مافخوراو و بێسەروشوێنکراوان-KOMAW دا هاتووە:
"مانگی ئایار هەم بۆ چینی کرێکاران لە جیهان و هەم بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان، مانگێکی تایبەتە. مانگی ئایار وەکو مانگی تێکۆشان و یەکێتی و پشتیوانی دەناسرێت. ئەم راستیەش زیاتر بە تێکۆشانی رزگاری نەتەوەیی کوردستان ئاشکرا بوو. بۆیە بە تێکۆشانی شۆڕشگێرانە و ئەو قارەمانێتیانەی هاتنە ئاراوە، مانگی ئایار واتایەکی قوڵتری وەرگرت. هەقی'یەکان، فەرهادەکان، لەیلا قاسمەکان و محمد قەرەسونگور کە پیرۆزمەندیەکانی گەلی کوردن، شەهیدبوونیان بوو بە رێنیشاندەر بۆ قۆناغەکە و تیکۆشانی نەتەوەیی.
ئێمە قاسم ئەنگین کە لە ٢٧ی ئایاردا شەهید بوو، بە رێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە و سەرەخۆشی خۆمان بە تایبەت ئاڕاستەی خانەوادەکەی و گشت گەلی کورد دەکەین. ئەنگین قاسم شەهیدی تێکۆشانی رزگاری نەتەوەیی گەلی کورد، جگە لە تێکۆشانەکەی، خاوەنی کەسایەتێکی وەها بوو کە هەمیشە نمونە بوو. بە کەسایەتە تێگەیشتوو، فیداکار و خاکی و شۆڕشگێریەکەی و بەو بەرنامە شۆڕشگێریەی پەیرەوی دەکرد، تا دوا هەناسەی، بۆ ئەوەی تێکۆشان سەرکەوێت و بگات بە ئەنجام، شەڕی کرد و هەوڵیدا. لەم شەڕەدا میراسێکی بۆ هەموو کەسێک، گەنج و گەلی کورد بەجێهێشت. گرنگترینیشی ئەوەیە هەموومان بە یەکەوە خاوەنداری لەم میراسە بکەین."
ز.ش