کەرکوک، لەساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەڕی ئازادیدا دەیان نەمام چێندران

ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەڕی ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لەساڵیادی دامەزراندنیدا لە چالاکییەکی ژینگە پارێزی دەیان نەمامیان چاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٧ی ئۆکتۆبەر لەشاری کەرکوک، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەڕی ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە چالاکییەکی ژینگە پارێزیدا لە باخچەی (شەهید مارف بەرزنجی) لە گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکوک دەیان نەمامی چاند.

سەبارەت بە بەردەوامبوونی تەڤگەڕی ئازادی لەکار و خەبات لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوو سەرەرای هەموو ئەو ئاستەنگیانەی کە خراوەتە بەردەم ئەم تەڤگەڕەکە لەلایەن دەسەڵاتەوە، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەڕی ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "سەرەتا شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەڕی ئازادی لە تەواوی ئەندامانی تەڤگەڕ پیرۆز دەکەم، لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوو سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگی و رێگرییەی بەرامبەر تەڤگەڕی ئازادی ئەنجام داروە وەکو دەستگیرکردنی ئەندامان و داخستنی بارەگای تەڤگەڕ لەلایەن لایەنی دەسەلاتدار، سەرەرای ئەو هەموو کۆسپ و رێگرییە توانیمان بەردەوام بین لەکار و خەبات."

هەروەها کۆمەڵ سەرمەد وتیشی: "هیوادارین لەداهاتوودا بەهەمان روحیەت بتوانین درێژە بە کارو خەباتی خۆمان بدەین لەسەر بنەمای سیاسەتێكی ئەخلاقیی دروست بتوانین کۆمەڵگاکەمان هۆشیار بکەین و بتوانین کۆمەڵگا بکەینە کۆمەڵگایەکی ئازاد، لەم رۆژەدا کە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەڕی ئازادیە توانیمان دەیان نەمام بچێنین و بتوانین هەڵمەتێکی ژینگەی لەم شێوەیە ئەنجام بدەین.''

لە کۆتایدا کۆمەڵ سەرمەد سەبارەت بە ژمارەی ئەو شوێنانەی کە نەمامی تێدا دەچێنن و ژمارەی ئەو نەمامانەی کە دەنێژن ڕایگەیاند: "ئێمە ئەمرۆ نزیکەی ٤٠ نەمامان لە باخچەی شەهید مارف بەرزنجی لە گەڕەکی ئیسکان لەشاری کەرکوک چاند، لە رۆژانی داهاتوودا لە چەند باخچەیەکی گشتی دیکە لەشاری کەرکوک بەردەوام دەبین لە هەڵمەتەکەمان."

ژ.ت