کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە مەریوان

دوو ئەندامی سوپای داگیرکەری پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە ئەنجامی پێکدادانێک لەگەڵ هێزە کوردییەکاندا لە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کوژراون.

بە پێی ڕاگەیاندراوێک کە بڕیارگەی حەمزەی سوپای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی نیسان کاتژمێر ١ی بەرەبەیان، لە بەرزاییەکانی ناوچەی چنارە لە مەریوان پێکدادانێک لە نیوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزێکی کوردیدا ڕوویداوە و دوو ئەمدامی ئەو هێزە کوژراون.

سەرچاوەی هەرێمیەکان لە مەریوانەوە ڕایانگەیاندووە کە ئەو دوو پاسدارەی کە کوژراون، دوو بەکرەگیراوی خەڵکی مەریوانن بە ناوەکانی ” عوسمان جیهان” و ” ناسر ئەمینی.

ک-ش