لە بانە کۆڵبەرێک کوژرا و ١٢ کۆڵبەری تریش بریندار بوون

لە سنووری بانەى رۆژهەڵاتی کرودستان کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژرا و ١٢ کۆڵبەری تریش بریندار بوون. خەڵک لە دژی ئەو کوشتارە رژانە سەر شەقامەکان و لە بەردەم قائیمقامیەتی بانە کۆبوونەوە.

کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، هێزەکانی رژێمی ئێران لە سەر سنووری هەنگەژاڵی بانە راستەوخۆ دەستڕێژییان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە.

راگەیاندرا، لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدون ساڵحی خەڵکی بۆکان کوژراوە و ١٢ کۆڵبەری تریش بریندار بوون.

دوای ئەو هێرشە سەدان کەس لە بەردەم قائیمقامیەتی بانەدا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان نیشاندا.

ژ.ت