لە باشوری کوردستان مەراسیمی رێزلێنان بۆ شەھیدان حەسەکە ساز دەکرێت

نوێنەرایەتی خۆسەری لە باشوری کوردستان لە بارەگای خۆی مەراسیمێکی رێزلێان بۆ ١٢١شەھیدی بەرخودانی حەسەکە ئەنجام دەدات.

نورشەن حوسێن نوێنەری بەرێوبەرسیەتی باکور و رۆژھەڵاتی لە باشوری کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی فوراتی ڕاگەیاند:

بە مەبەستی رێزلێنان لە ١٢١ شەھیدی بەرخودانی

حەسەکە کە گیانی خۆیان فیداکرد و جارێکی دیکە جیھانیان لە تیرۆری داعش پاراست، نوێنەرایەتی بەرێوبەری خۆسەری لە بارەگای خۆی لە شاری سلێمانی مەراسێیمێکی رێزلێان بەرێوە دەبات.

 ھاوکات ئەو نوێنەری خۆسەری وتیشی: شوێنی مەراسیمەکە بارەگای نوێبەرایەتیە لە پارێزگای سلێمانی، ئێمە دەرگەمان کراوەیە بۆبئەو کەس و لاینانەی کە دەیانەوێت بەشداری مەراسیمی رێزلێنانەکە بن .

دەربارەی کاتی مەراسیمەکە نورشەن حوسێن وتیشی مەراسیمەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت رۆژی پێنجشەممە دەست پێدەکات دوو رۆژ بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر ١٠ سەرلە بەیانی تا کتژمێر ٥ ئێوارە نوێنەرایەتی پێشوازی ئەو کەس و لاینانە دەکات کە دەیانەوێت بەشداری مەراسیمکربن  و ھاوخەمی خۆیان بۆ شەھیدسن دەر ببرن.

هـ . ب