هێرشەکانی پۆلیسی بەلجیکا بۆ سەر راگەیاندنی ئازادی کوردی کە بەرەبەیانی رۆژی ٢٣ی نیسان بۆ سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی ئەنجامدرا، کاردانەوەی بەربڵاوی کوردستانیان و دۆستانی کورد و داکۆکیکارانی ئازادی رادەربڕینی لێکەوتەوە.
لە چوارچێوەی ئەو کاردانەوە و ناڕەزایەتیانەدا دەیان کەسایەتی، چالاکوان، مامۆستای زانکۆ و هاووڵاتی لە باشووری کوردستانەوە نامەیەکیان ئاراستەی حکومەتی بەلجیکا و دادگای ئەو وڵاتە کردووە وناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە هەڵکوتانە سەر ئەو دوو کەناڵە کوردیە دەربڕیوە و رەخنەیان لە هاوکاریکردنی حکومەتی بروکسێل لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە گرتووە و و داوایان کردووە چیتر کورد لەو وڵاتە نەکەونە بەر هێرش و پەلامار.
دەقی نامەکە بەم جۆرەیە:
"بۆ حکومەتی بەلجیکاو دادگای فیدراڵی بەلجیکا
بابەت: گازندەو داواکاری
بەڕێزان لەحکومەت و دەسەڵاتدارانی بەلجیکی ئێوە دەزانن کورد بەهەمان بارو دۆخی کۆیلەڕەش پێستەکاندا تێدەپەڕێت لەوچوار وڵاتەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، تورکیا، ئێران، عیراق، سوریا، مافی خوێندن و پۆشینی کوردیش لەتورکیا قەدەغەیە، ئەوەی جێی خەمی ئێمەیە وڵاتە دیموکرات و ئازادی ویستەکانی دنیاش هەمیشە هاوکارو پاڵپشتی ئەو ستەمکاریەن، لە وڵاتی ئێوە کە کورد ناچارانە پەنای بۆ هێناوەو لەوێ دەیەوێ دەنگی ببیسرێت لەماوە کەمتر لەدوومانگدا جارێک گورگە بۆرەکانی تورکیا لەنەورۆزا پەلاماری کوردیان داو ئێوەش بێدەنگ بوون، جارێکیش پۆلیسی بەلجیکی لەبەرەبەیانی زوودا پەلاماری ستێرک تیڤی دەنگی کوردیان داو ئێوەش کاردانەوەتان نیەو کارەکە سەر لەبەر هاوکاری کردنی دەوڵەتی فاشیزمی ئاکەپەو ئەردۆغانە، بۆیە وێڕای سەرزەنشتی ئەو کارە داواکارین چی تر کورد لە ئامێزی ئێوەشدا نەکەونە بەر هەڕەشە".
ناوی ئەو کەسانەی نامەکەیان واژۆ کردووە:
مەولود ئیبراهیم حەسەن
مامۆستای زانکۆ
عومەر حەمە عەلی
کارمەندی تەندروستی
مستەفا یاسین
خانەنشین
ڕەشید عەلی سەعید
پێشمەرگە
وەهاب ڕەشید
کاسب
مەلا تەحسین گەرمیانی
نوسەر
سەلمان شێخ بۆرێنی
نوسەر
نزار محەمەد
ئەفسەر
چەتۆ خەتاب عومەر
فەرمانبەر
عەدنان شەریار
شاعیر
ڕەجەب عاسی کاکەیی
چالاکوان
یاسین کەریم عەبدوڵا
فەرمانبەر
سویران بەهادین ئەحمەد
مامۆستا
پەروین حەسەن
فەرمانبەر
فەرهاد کەریم عەبدوڵا
ڕۆژنامەنوس
بەکر عەبدولڕەحمان محەمەد
کاریکاتێریست
نەجات سدیق
شاعیر
ئالان جەلال بەگ دەرگەتە
فەرمانبەر
د. فایەق گوڵپی
دکتۆر
ناجی تالیب تەیب
مامۆستا
لەتیف فاتیح فەرەج
نوسەر
د.كاوە ئیبراهیم
پزیشک
شادی سەمەد كاكەمەد
مامۆستا
پشكۆ تۆفیق
خانەنشین
فەخرەدین گەرمیانی
نوسەر
مەجید دڵنیا
نوسەر
د. سامان عەزەدین سەعدوون
مامۆستای زانکۆ
ستار ڕەسول
خانەنشین
فریاد سۆران
شاعیر
هیوا مەجید فەتاح
مامۆستا
ڕزگار ئەمین
هونەرمەند
ڕۆمان موسا
کاسب
غازی رەفعە فەتحوڵا
کاسب
دڵشاد فاخر
چالاکوانی سیاسی
سەیوان عەزیز
کاسب
دیار وەلی سەعید
کاسب
ڕەئوف ئیبراهیم ساڵح
ژمێریار
هاوڕێ جەبار
چالاکوانی سیاسی
حەمە سەعید زەنگەنە
نوسەر
عوسمان عەلی
نوسەر
هەژار باست
چالاکوانی سیاسی
دڵخواز ئەلیاس
چالاکوانی سیاسی
غازی فەتاح عەولا
کاسب
دانا عەسكەر
نوسەر
ئیرەج حەمە شەریف
فەرمانبەر
د. محەمەد عومەر كاكە
مامۆستای زانکۆ
ئومێد حەمە غەریب
فەرمانبەر
ئەحمەد حەمە مەجید
کارمەند
..ئومێد حەسەن حوسێن
فەرمانبەر
د. فەرهاد بەرزنجی
مامۆستای زانکۆ
ڕۆژان ئەحمەد سەعید
شاعیر
هـ . ب