ئەمڕۆ لە بناری قەندیل، بە بۆنەی ٤٣مین ساڵەی دامەزراندی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، دوابەدوای پەردەلادان لە سەر پەیکەری شەهیدی سەرکردە دیار غەریب، بە بەشداری کۆمەڵیک هونەرمەند و خەڵکی بناری قەندیل ئاهەنگێک بە درووشمی “کات کاتی ئازادییە بۆ ڕێبەر ئاپۆ” سازکرا.
بارانی بە لێزمە و نزمی پلەی گەرما نەیتوانی ڕێگریی لە بەشداربوونی هاوڵاتیان بگرێت و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشداری ئاهەنگەکە بوون و هونەرمەندان ئاواز و گۆرانیان پێشکەش کرد و هاوڵاتیانیش لە ژێر باراندا شاییان گێرا.
لە ئاهەنگەکەدا هەریەک لە هونەرمەندان بەرهەم شەمامی، شنیار، فەریبۆرز کرماشانی و گرووپی شەهید بشەنگ، گرووپی شەهید سەرحەد، گرووپی شەهید ڤیان و گرووپی دەفی کەوانی زێڕین، گۆرانی و بەرهەمی هونەریییان پێشکەش کرد.
ئاهەنگەکە هەتا کاتژمێر ١٦:٠٠ بەردەوام بوو، دواتر بە دروشمی ” بژی ڕێبەر ئاپۆ”، “بژی پەکەکە” کۆتایی بە ئاهەنگەکە هێندرا.
ف.ق