لە بۆردومانەکەی سەر چەمچەماڵدا ٥ کەس گیانیان لە دەستداوە
لە بۆردومانی فڕۆکەکان بۆ سەر شارۆچکەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
لە بۆردومانی فڕۆکەکان بۆ سەر شارۆچکەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی نێوان گوندەکانی جەلەمۆرد و دووتەقەڵ لە ناوچەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی ٥ کەس گیانیان لە دەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
دوو لە شەهیدەکان ناویان ئارام حاجی کاکە خان و ئیسماعیل ئیبراهیم-ن.
تەرمەکان لەلای پۆلیسی ئاغجەلەر بوون و گواستراونەتەوە بۆ پزیشکیی داد.
بەپێی سەرچاوەکان و زانیارییەکان، بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە ئەنجام دراوە.
ژ.ت