لە بەستا بڕینی دار و لە جوودیش ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری
لە بەستا بە تەن دار و دەوەن لەلایەن جاشەکانەوە دەبڕدرێنەوە و بە تڕێلە بۆ شارەکانی تورکیا دەنێرن. لە جوودیش ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری ١٣ رۆژە بەردەوامە.
لە بەستا بە تەن دار و دەوەن لەلایەن جاشەکانەوە دەبڕدرێنەوە و بە تڕێلە بۆ شارەکانی تورکیا دەنێرن. لە جوودیش ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری ١٣ رۆژە بەردەوامە.
لە شڕنەخ هێرشی داگیرکەری لە هەرێمەکانی بەسرا، چیای گابار و جوودی بەردەوامە و بە تەن دار دەبڕنەوە. جاشەکان کە لە سێگرک و هیلالی ناوچەی قلەبانی شڕنەخەوە چوونەتە هەرێمی قورتەک، تیکەرا و کانی میر ناوچەی بەستا، لەژێر چاودێری سەربازانی تورکدا دار دەبڕنەوە و سروشت تاڵان دەکەن. دارەکانیش بە تڕێڵە بۆ شارەکانی تورکیا ڕەوانە دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە هێرشی داگیرکەری کە بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە گوندەکانی ئاڤگاماسیا، سەرێدەهلێ و شلێریتی شڕنەخ دەستیپێکردووە، بەردەوامە. ١٣ رۆژە هاتوچۆ بۆ ئەو گوندانە قەدەغەکراوە.
ف.ق