لە چالاکیی کاریگەری هەڵۆکانی زاگرۆس دا ١٣ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە گردی رووبار لە چیای ڕەش دژی داگیرکەران چالاکییەکیان ئەنجامدا و ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی هەپەگە ڕایگەیاند، لەو چالاکییەدا ١٣ داگیرکەر سزادراون و گەریلاکان چوونەتە سەر تەرمی ٧ داگیرکەر.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە دژی داگیرکەرانی سەر گردی ڕوبار لە ناوچەی چیاڕەش لە هەرێمی زاپ چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا ١٣ داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە ڕایگەیاند:

"ڕۆژی ٢٠ی نیسان لە کاتژمێر ١٢:٢٠دا هێزەکانمان لەسەر گردی ڕوبار لە ناوچەی چیاڕەشی هەرێمی زاپ چالاکییەکی هاوبەش و هەمانگیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا هێزەکانمان چوونەتە سەر تەرمی ٧ داگیرکەر ئەوە ڕوونبووەتەوە، کە بە گشتی لەو  چالاکییەکەدا ١٣ داگیرکەر سزادراون و ٢ داگیرکەری دیکەش بریندار بوون".

ژ.ت