لە دارستانەکانی بەستا لە ١٠ شوێنەوە ئاگر بۆیەوە
لە هەرێمی بەستای سەر بە شرناخی باکوری کوردستان لە ناو دارستانەکان لە ١٠ شوێنەوە ئاگربۆتەوە، تا دێت ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەکات.
لە هەرێمی بەستای سەر بە شرناخی باکوری کوردستان لە ناو دارستانەکان لە ١٠ شوێنەوە ئاگربۆتەوە، تا دێت ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەکات.
لە هەرێمی بەستای سەر بە شرناخ بڕینەوەی دار و تاڵاناکردنی لە لایان جاشەکانی دەوڵەتەوە بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگریش لەناو ئەو دارستانانە بەردەوامە.
ئەو ئاگری کە پێش چوار ڕۆژ لە ناوچەی گرێبەستەکی بەستا ڕوێدا تا ئیستا نە کوژاوەتەوە، دوو ڕۆژ پێش ئیستا لە ناوچەی موژک، گەنیفەرش گوندی میرزۆ، بناری چیای مندیجلی وگۆڕستانی شەهیدانی بەستا ئاگر لە دارستانەکان بۆیەوە ئاگرکە لەو ٦ ناوچەیە بەردەوامە دوێنیش لە ناوچەی دهیلێ، لانە گیتکی، خایا سیم و گردی بەرزا ئاگر بۆیەوە.
بە بیانوی ناوچەی قەدغەکراو ڕێگا نادرێت هاوڵاتیان ئاگرەکە بکوژێنەوە. ئاماژە بەوەشکرا ئاگرەکە لە دوای ئۆپراسێۆنی سەربازی تورکیا دەستی پێکردوە کە لە ناوچەکە ئەنجامیداوە. تا دێت ئاگرکە زیاتر دەبێت.
ڕ.ح