لە هێرشی تورکیا ٣٠ هاولاتی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە ئامانجی داگیرکردن هێرش دەکاتە سەر ڕۆژ ئاوا و باوشوری کوردستان، بە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی هەوڵ دەدات داگیرکارەیەکەی فراونتر بکات. لە چوار مانگی ڕابردوو بە لاینی کەمەوە ٣٠ هاوڵاتی مەدەنیان کوشتوە کە ٧-یان منداڵن.

دەوڵەتی تورکیا لە قڕکردنی خەڵکی کوردستان سنورێک نا ناسێت، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو لە ناوچە سەر سنورەیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و لە شارەکانی سلێمانی، دەهۆک و شەنگال و مەخموور سەر بە  باشوری کوردستان  دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە فرۆکەی شەڕ و فرۆکەی بێ فرۆکەوان هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانجی هێرشەکان، بە هۆی بۆردوومانەکاوە تا ئیستا بە دیان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوونە.

لە هێرشەکانی بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا،  دەوڵەتی تورکیا  لە ساڵی ٢٠١٨ شاری عەفرین و ناوچەکانی دەوربەری و لە ساڵی ٢٠١٩ شاری گرێ سپی سەری کانی داگیرکرد،  هاوکات هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی لە بن سەروەری هێزەکانی سوریا دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژەڵاتی سوریا بەردەوامە، لەو هێرشانەشدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، لەو هەرێمانەی کە تورکیای داگیری کردون لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو ڕۆژێک هەواڵی دەست درێژی لەسەر ژنان و کوشتن ڕفاندن بڵاو دەبێتەوە. بە گوێرەی ئەو زانیاریانە ئەندامی کۆنگرەی ستار شیرن حەسەن دایە ئێمە، تەنها لە مانگی ڕابردوو لە عەفرین تورکیا و چەتەکانی ١٥ ژن ١٩٦ کەسیان ڕفاندوە چارەنوسی ٣٥ خێزان کە بوونە هەدەفی سوپای تورکیا نازانرێت.

بەشێکی تری کوردستان کە بۆتە ئامانجی داگیرکاری و هێرشی ئاسمانی و زەمینی باشوری کوردستانە.  دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی خواکورک لە حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە دژی هەرێمی حەفتانین  دەستی بە هێرشی داگیرکاری کرد و لە بەشێک لە خواکورک ٣ ساڵە شەڕ بێ ڕاوستان بەردەوامە، لە هاوێنی ساڵی ٢٠٢٠ لە چوارچێوەی جەنگی حەفتانین بەرخودانێکی مێژووی گەریلا لەبەرامبەر داگیرکەران هەیە.

سەرەتای ئەمساڵ دەوڵەتی تورکیا لە چیای گارە بە پشتگیری هێزی ئاسمانی هێرشیان کرد، بەڵام بە هۆی بەرخودانی گەریلاوە هێڕشەکەیان پوچڵکرایەوە ناچاری پاشەکشە کران.

 بە پشتگیری پەدەکە لە ٢٣-٢٤ مانگی نیسان سوپای تورکیای داگیرکەر لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین هێرشی کرد و تا ئیستاش بەردەوامە. پەکەکە-ش لە دەژی ئەو هێڕشانە دەستی بە قۆناغێکی نوێی گەریلای کرد. هەپەگە لەو چوارچیوەیە بەناوەکانی جەنگی خابور و بازەکانی زاگرۆس دەستی بە قۆناغێکی نوێی شەڕ کرد لە ئاڤاشین، زاپ، مەتینا، حەفتانین و خواکورک.

  وێرای پشتگیری نێودەوڵەتی و پشتگیری هەرێمی وەک پەدەکە بۆ تورکیا بەڵام ئەنجام ئەوە دەر دەکەوێت کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشوری کوردستان بێ ئەنجان بوون.

 

ئامارەکانی چوار مانگی شەڕ

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە هەپەگە بە شێوازێکی ڕیك و پێک بۆ ڕای گشتی بڵاوی دەکاتەوە لە ٢٣ نیستان تا ٢٣  مانگی ئاب ئەمساڵ ٥٧٩ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون و بە سەدانیش برینداربوون.

لەو ماوەیەدا گەریلا ٤٥٨  جار چالاکی بەرامبەری داگیرەکەران کردوە. لە دژی سەنگەرەکانی بەرخودان  تونێلەکانی شەڕ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ١٣٢ جار چەکی کیمیاوی بەکار هێناوە، ئەو هێڕشانە تا ئیستاش بەردەوامن، لەو هێرشانەدا ٧٠ گەریلا شەهیدبوونە.

وەزیری بەرگری تورکیا خولیسی ئاکار لە کۆبوونەوەیەکدا هێرشە داگیرکەریەکانی نرخاند وتی: بە فرۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەر، فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بە چەک و بێ چەک، موشەک، تانک و تۆپ بەکار دێنین بەڵام هێشتا هەلیکپتەرکانمان ناتوان بنیشەوە لەو ناوچەکە، بەو نرخاندە  ڕەوشی تەنگاوی سوپای تورکیا خستە بەرچاو بەرامبەر بەرخودانی گەریلا.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ ئەوەی خۆی لەو ڕۆشە نەجات بدات کە پێشتر چاوەرێ نەدەکرد بێتە پێشی،  دەستی کردوە بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی سەر سنوری لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و باشوری کوردستان، هێرش  دەکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ئاگر لە کشتووکاڵی هاوڵاتیان و ناوچەکە بەردەدەن.

 

لە مانگی حوزەیران و ئاب کۆمەڵکوژیەکانی سەر هاوڵاتیان زیادیان کرد

بە گوێرەی ڕاپورتی ٢٠٢١  ناوەندی چاودێری سەربازی هێزەکانی سوریای  دیموکراتیک (قەسەدە) ١٦ هاوڵاتی مەدەنی لە لاین سوپای داگیرکەری تورکیاوە کوژراوان. تەنها لە مانگی ئاب لە زرگان، تلتەمەر، لەسەر ڕێگای عەلی فرۆ، عەین عیسا و منبج ١١ هاوڵاتی مەدەنی لە لاین سوپای تورکیای داگیرکەروە کوژراون.  

لە هێرشەکانی سەر باشوری کوردستانیش ١٤ هاوڵاتی مەدەنی بە هۆی ‌هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە ژیانینا لە دەستاوە کە یەکێکیان منداڵە، ١٣ کەسی تریش بریندار بوون. 

 

لە ٢٤ نیسانی ٢٠٢١ هەتا ٣١ مانگی ئاب هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ناوچەی نیشتەجێ هاوڵاتیانی مەدەنی بەم شێوازەیە.

چوار گەریلاکە کاتی  لە تەدەوای دەگەڕانەوە، دڵگەش سەرحەد(مەحمەد ئەمین ئەلکاش) زاگرۆس گلۆرت(سڵاحەدەین دادە) دارا بێریتان (بابەک عەبدولسەعید) و فورات شۆرش(ئنتەر فورات) لە نزێکی گوندی مانگەشکی دەهۆک بوونە ئامانجی ‌هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا و شەهیدبوون.

لە ٢٤ ئایار لە هێرشیکی ئاسمانی لە گوندی دەشیشەی سەر بە کانی ماسی کەسێک بە قورسی بریندار بوو.

لە ٢٦ ئایار لە ناوچەی دەرکارا ی زاخۆ، حەسەن موحسین، عەلی موحسین کە برای یەکن  پێشەیان شوانیە، بوونە ئامانجی هێرشی ئاسمانی تورکیا و بە قورسی بریندار بوون.

 لە ئەنجامی تۆپبارانی قەرە قۆلەکانی سەر سنوری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ گوندی هێرۆری سەر بە کانی ماسی هاوڵاتێکی مەدەنی بە ناوی ڕەمەزان عەلی برینداربوو. لە هەمان گوند لە هێرشێکی ئاسمانی هاوڵاتیکی تر بریندار بوو.

 شەوی ٤ حوزەیران لە لە گوندی کلوتەی ناوچەی شیراوەی عەفرین  لە ئەنجامی تۆپ بارانی تورکیا منداڵیکی بە ناوی زەینەب حوسین گیانی لە دەستدا.

لە ٥ حوزەیران لە مەتینا لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای تورکیا بۆ کاروانێکی سەربازی پەدەکە ٥ کەس گیانیان لە دەستدا بە ناوەکانی  سوبحی ئامیدی، عیماد موراد، قاید ڕەشید کەڵکچی، کاروان تۆفیق دینارەتە و نژوار عبدولرەحمان  و ٤ ئەندامی تری پەدەکە برینداربوون.

لە ٩ حوزەیران کەسێک بە ناوی ئەحمەد خەزەل  کوژرا.

لە ١٤ حوزەیران لە هەرێمی پشدەری سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی بۆردوومان بۆ سەر ئۆتۆبیلکی مەدەنی  ئەبوو بەکر تۆفیق، عەباس ئیبراهیم و چوار کەسی تر شەهیدکران.

لە ١٩ حوزەیران لە ناوچەی  شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هێرشیكی ئاسمانی بۆ سەر ئۆتۆبیلێکی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە)   دوو گەریلا بە ناوەکانی ئەکین و ئادار شەهیدبوون.

لە ٢١ حوزەیران سوپای کۆڵبەرێکی خەڵکی ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی عەزیز مەحەمەد  تەمەن ٢٠ ساڵ لە سنور کوشت.

سوپای تورکیای داگیرکەر لە ٤ ئاب لە گوندی سەفاوی سەر بە عەین عیسا بە تانک هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتیک بە ناوی زیدان خەلف. لە هێرشەکەدا زێدان خەلف(٥٤) ساڵ  منداڵەکەی زەیاد تەمەن (١٢) ساڵ مونا و هودا کوژران.

 

لە ١٧ ئاب لە دەشتایەکانی تل تەمەر، زرگان لە هیرشێکدا منداڵیک و ژنێک کوژران.

لە ١٩ ئاب فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر ڕێگای عەین عیسا  عەلی فەری  ئۆتۆمیبلی فەرماندی قەسەدە ڕێناس ڕۆژ یان کردە هەدەف، فەرماندەی قەسەدە شەهیدبوو.

سوپای داگیرکەر کەر لە هەمان ڕۆژدا هێرشی کردوە سەر چوار ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی تل تەمەر ئەندامی کۆنسەی یەپەژە و ئەندامی قەسەدە سۆسان بیرهات، عەگید گڕ کەلەكێ، ڕووبار حەسەکە، سیفوڵا ئەحمەد شەهیدبوون، سێ شەرڤانیش بریندار بوون.

لە ٢٢ ئاب سوپای داگیرکەری تورکیا لەسەر سنوری دەربەسیە حەمدە عوبیدی کوشت و لەتیف عەزیزیان ئەشكەنجە کرد.

لە ٢٢ ئاب لە گوندی بانکی ناوچەی باتوفەی دەهۆک  فرۆکەی شەڕ هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیڵێک مەدەنی گەشتیاران لە ئەنجامدا موسلی ئەحمەد  شاکر و  یوسف مەحەمەد گیانیان لە دەستدا.

لە ٢٦ ئاب لە ناوچەی شیراوەی عەفرین عەلی مەحەمەد ڕەشۆ بەهۆی ئەڵغامی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە شەهیدبوو.

فرۆکەی بێ فۆرکەوانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ٣٠ ئاب بۆردوومانی کەمپی قادیی ئیزدەکانیان کرد لە  زاخۆ لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانە منداڵێکی ١٢ ساڵان گیانی لەدەستدا ٤ مندڵی تریش برینداربوون.

 

سەرچاوە

ANF

ANHA

ROJ NEWS

ڕ.ح