لە هەزاخ ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا منداڵێکی شێلا
ئۆتۆمبیلی سەربازی تورکیا منداڵێکی ٧ ساڵانی کوردی گەرەکی تورکت ئۆزالی ناوچەی هەزاخی سەر بە شرناخ شێلا و منداڵەکە گیانی لە دەستدا.
ئۆتۆمبیلی سەربازی تورکیا منداڵێکی ٧ ساڵانی کوردی گەرەکی تورکت ئۆزالی ناوچەی هەزاخی سەر بە شرناخ شێلا و منداڵەکە گیانی لە دەستدا.
ئۆتۆمبیلێکی سەربازی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە گەڕەکی تورکت ئۆزەلی ناوچەی هەزاخی سەر بە شرناخ منداڵیکی بە ناوی مهراچ میرگولو لە کاتی یاریکردن شیلا کە تەمەنی تەنها ٧ ساڵە، دوای ئەوەی بردیان بۆ نەخۆشخانە نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت ژیانی لە دەستدا.
بەپێ زانیاریەکان منداڵەکە لە کاتی یاریکردن بە پاسکیل لە گەرەکی خۆیان ئۆتۆمبیلی سەربازی دەوڵەتی تورکیا لێداوە.
لە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە ) و گەلێک کەسیتر لە جێ ڕووداوەکە کۆبوونەوە و بەشێکیشیان چونە نەخۆشخانە.
ڕ،ح