لە جۆلەمێرگ خەڵک بۆ گردبوونەوەی گەورە کۆدەبنەوە
لە دژی زەوتکردنی شارەوانی جۆلەمێرت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی گەورە ساز دەکرێت. لە شارە جیاجیاکانەوە جەماوەری گەل دەگەنە جۆلەمێرگ.
لە دژی زەوتکردنی شارەوانی جۆلەمێرت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی گەورە ساز دەکرێت. لە شارە جیاجیاکانەوە جەماوەری گەل دەگەنە جۆلەمێرگ.
دوای هەڵبژاردنی خۆجێیی، شارەوانی جۆلەمێرگ لە ٣ی حوزەیراندا دەستیبەسەردا گیرا، هاوسەرۆکی شارەوانی کە سەر بە دەم پارتیە زیندانی کرا و لە جێگەی ئەو قەیوم دانرا.
لە دژی ئەو دەستبەسەرداگرتنەی ئیرادە لە گەڕەکی تاکسەرە لە گۆڕەپانی ئۆتۆگار بە بەشداری دەیان هەزار کەس گردبوونەوەیەکی گەورە سازدەکرێت.
گردبوونەوەکە لەلایەن دەم پارتیەوە بە دروشمی "شارەوانی موڵکی گەلانە و رێگە نادەین دەستیان بەسەردا بگیرێت' بەڕێوەدەچێت، لە رۆژی چوارشەممەوە لە شارە جیاجیاکان خەڵک بەرەو جۆلەمێرگ کەوتوونەڕێ.
بەسەدان کەس لە ئیزمیر، ئەدەنە، ئامەد، ئەرزڕوم و ئاگریەوە گەیشتوونەتە شارەکە. جەماوەرەکە لە بەردەم بینای دەم پارتی لە جۆلەمێرگ کۆبوونەوە.
هـ . ب