لە جودی و گابار قەدەغەی سەربازی ڕاگەیاندرا

چیای گابار و جودی لە شەرناخ وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاندران.

چەندین دەڤەر لە ناوەندی شەرناخ و ناوچەکانی جزیر و باسا و سلۆپی و قلەبان و ئەلکێ وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەت" ڕاگەیاندران. پارێزگار ڕایگەیاند قەدەغەکە تا ٢٣ ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

زانراوە کە چیای جودی و گاباریش لە سنووری ئەو قەدەغەیەدان.