لە جوودی و بەستا تالانکردنی دارستانەکان بەردەوامە
دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک، لە جوودی و بەستای شڕنەخ دەست بە تالانکردنی دارستانەکان کراوە.
دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک، لە جوودی و بەستای شڕنەخ دەست بە تالانکردنی دارستانەکان کراوە.
لە شڕنەخ، دوای ئەوەی ١٠ی ئایار لە گوندەکانی بناری چیای جوودی هاتوچۆ قەدەغەکراوە، دەست بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و داگیرکەری کرا. لە هەمانکاتدا لە هەرێمەکانی بێناڤیاو نەڤاڤا دەست بە بڕێنی دار و درەخت کراوە و بەردەوامە. جاشەکانی سێگرکێ و هیلالێی قلەبان، لە هەرێمەکانی بەستا و جوودی دار دەبڕنەوە و ڕۆژانە بە دەیان تەن دار لە رێگەی تڕێلەکانەوە بۆ شارەکان دەگوازنەوە و دەیانفرۆشنەوە.
لە چیای جوودی دوای شەڕی ٣٠ی نیسان کە سوپای داگیرکەری تورک تێکشکا و ٨ سەرباز کوژران، ١٠ی ئایار هاتوچۆ لە گوندەکانی ئاڤگاماسیا، سەرێدەهڵی و شلێریتی شڕنەخ قەدەغەکران.
ف.ق