لە جزیر و سلۆپی ٨ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی پاکتاوکردنی سیاسی دا لە ناوچەکانی جزیر و سلۆپی دا ٨ هاووڵاتیی کوردی دەستگیرکرد.

پلیسی دەوڵەت تورک لە ناوچەکانی جزیر و سلۆپی هەڵیکوتایە سەر ماڵان و لە هەڵکوتانەکەیاندا ٨ کەسیان دەستگیرکرد.

لە ناوچەکانی جزیر و سلۆپی لە پارێزگای شرنەخ لە باکووری کوردستان، پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ. پۆلیس لە جزیر هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکانی گەڕەکەکانی جودی و کۆناک و ٦ کەسیان دەستگیرکرد.

لە لایەکی ترەوە پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى سلۆپی هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و ٢ کەسیان دەستگیرکرد. کەسە دەستگیرکراوەکان براون بۆ ئاسایشی ناوچەکان. بەپێی قەبارەی هەڵکوتانەکە چاوەڕێ دەکرێت کەسانی زیاتر دەستگیرکرابن.

ژ.ت