لە خاڵی پشکنینی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای شەنگال تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی شەنگالدا سووڕاوەتەو، لە خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای شەنگال تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی شەنگالدا سووڕاوەتەو، لە خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای شەنگال تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە.
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا لە ئاسمانی شەنگال و لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سووڕاوەتەو. تا ئێستا نەزانراوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان سەر بە چ وڵاتێکن.
دوای سووڕانەوەی فڕۆکەکان، لە خاڵی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای شەنگال تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە. بە پێی زانیارییەکان دەنگی تەقینەوەکە لە ناوەندی شەنگالەوە بیستراوە. پاشان دوکەڵێکی ڕەش لە خاڵێکی پشکنینی سەربازە عێراقییەکان بە ئاسماندا بەرز بوەتەوە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمیەکان، تەقینەوەکە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.
سەربازە عێراقیەکانی جێگیر لە خاڵە پشکنینەکە، ڕایانگەیاندووە کە کۆگای تەقەمەنییەکانیان کراوەتە ئامانج و تەقیوەتەوە.
بەڵام تا ئێستا دەسەڵاتداران و سوپای عێراق بە فەرمی هیچ لێدوانی فەرمییان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.