لە کەرکوک کۆنفراسی لە نێوان شەر و ئاشتی دا دەستی پێکرد

کۆنفراسی لە نێوان شەڕ و ئاشتی دا  کە خۆلی چەن بابەتێک دەکرێت و جەخت لە کاریگەری داگیرکاری دەکرێتەوە لەسەر کوردستان، لە هۆڵی ڕؤشنبیری کەرکووک دەستی بەکارەکانی کرد.

کۆنفراسەکە لەلایەن هەریەک لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سەکۆی ئازادی دژی داگیرکاری لە هۆڵی ڕؤشنبیری  کەرکوک دەستی بەکارەکانی خۆێ کرد، بەپێی بەرنامەی کار وا بڕیارە تا کاژمێر پێنجی سەر لە ئێوارە بەردەوام بێت.

  ناوەڕۆکی کۆنفراسکە پێک دێت لە هەشت بڕگە کە لایەن کەسانی شەرزاو پانێلستی ئاکدمیەوە پێشکەش دەکرێت، بەپێ خشتەی کار بەرنامەکانی کۆنفراس بەم شێوازەیە.

پانێلی یەکەم:

بابەتی یەکەم: داگیرکاری لە باشوری کوردستان و کاریگەرییەکانی، لەلایەن دڵسۆز زەنگەنە  پێشکەش دەکرێت دەبرێت.

بابەتی دووم: ڕەهەندەکانی داگیرکاری لە باشوری کوردستان

بابەتی سێەم: نەخشە ڕێگای داگیرکاری لە میساقی میللی تا ڕؤزگاری ئەمرۆمان، لەلایەن د. هیوا سەید سەلیم پێشکەش دەکرێت.

بابەتی: یەکێتی نەتەوەی لە بڕی شەڕی ناوخۆێی.

پانێلی دووم:

بابەتی یەکەم: داگیرکاری تورکیا لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان مەترسییەکانی تورکیا لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕات و جیهان، لەلایەن هەڵمەت تەلانی بەرێوە دەبرێت.

بابەتی دووم: ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر داگیرکاری تورکیادا، نورشەن حسێن  نوێنەری باکور ڕۆژهەڵاتی سوریان لە باشوری کوردستان پێشکەشی دەکات.

بابەتی سێیەم: مەترسیەکانی تورکیا لە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕات و جیهان، لەلایەن هاوژین مالا ئەمینەوە پێشکەش دەکرێت.

بابەتی سێیەم: ئاشتی و پێكەوە ژیان لە نێوان پێكهاتەکانی کەرکوکدا، لە لایەن لەتیف فاتح فەرجەوە بەرێوە ددەبرێت.

 لە درێژەی کۆنفراسەکە گفتۆ گۆ لەسەر پانێلەکان دەکرێت.

لە بەشی کۆتایدا ئەنجامی کۆنفراس دەخرێتە ڕوو.

ژ.ت