لە کەرکوک یادی شەهید بێریتان بەرز ڕاگیرا
ئەنجومەنی هەریمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی بە مەراسیمێک یادی شەهید بێریتانی بەرز ڕاگرت.
ئەنجومەنی هەریمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی بە مەراسیمێک یادی شەهید بێریتانی بەرز ڕاگرت.
لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢دا لە شەڕی بەرخودانی دژ بە کوردانی نۆکەر لە خواکورکدا گوڵناز کاراتاش (بێریتان)تاوەکو دوا فیشەکی خۆی شەڕیکرد و دوای ئەوەى فیشەکی پێنەما و بۆ ئەوەى بە زیندوویی لەلایەن کوردە نۆکەرەکانەوە دیل نەکرێت و لە دژی داوای خۆبەدەستەوەدانی پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەر وەک بەسێ-کان لە کاتی کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا خۆی لە سەر تاشە بەردێکی زۆر بەرزەوە هەڵدایەوە خوارەوە و بە قارەمانی و پاڵەوانانە شەهید بوو.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، لە بارەگای ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لەشاری کەرکوک، مەراسیمێک بەرێوەچوو کە تیدا یادی ٢٨هەمین ساڵیادی شەهادەتی گوڵناز کاراتاش (بێریتان)ی بەرز راگرت.
سەرەتا ئامادەبووانی مەراسیمەکە بە خولەکیک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاوەستان پاشان رێحان حەمادی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان سیمینارێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە رۆڵی شەهید بێریتان و قارەمانیەتی ئەو شەهیدە.
ڕێحان حەمادی هاوسەرکی تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک، لەسمینارەکەدا بۆ ئامادەبووانی مەراسیمەکە ووتی: "کاتێک شەهید بێریتان درکی بەو مەترسییە کرد کە گەلی کورد لە ژێر چ ستەمێکدایە کە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە ئەو ستەم دەکرێت، هەڤاڵ بێریتان ئەو رێچکەیە دەشکێنێت کە کۆمەڵگا رێگا نادات بە ژنان رۆلی خۆیان بگێرن لە گۆرپانە جیاوازەکاندا، هەڤاڵ بێریتانیش پەیوەندی بە رێزەکانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان دەبێت."
هەروەها رێحان حەمادی ووتیشی: "هەڤاڵ بێریتان زۆر زوو پێشدەکەوێت و پێشەنگایەتیی ژنانی ئازادیخواز دەکات لە ماوەی ساڵ و نیوێکی تەمەنیدا لەناو بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستاندا سەلماندی، کە ژنێکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، هەڤاڵ بێریتان توانیی بە ئیرادەیەکی بەهێز دژی هێڵی خیانەت بوەستێتەوە."
لە کۆتایی مەراسیمی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید بێریتاندا، کورتە فلمێک دەربارەی ژیان و تێکۆشان و پێشەنگایەتی شەهید بێریتان پشکەش کرا کە تیدا باس لە هەڵوێست و ئیرادە و چۆنیەتی قارەمانیەتی ئەو شەهیدە کرا.
ژ.ت