لە مەخمور لەدژی گۆشەگیری بڕیاری ٣ رۆژ چالاکیدرا

گەنجانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بڕیاریاندا ٣ رۆژ چالاکی ئەنجام بدەن.

تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور و تەڤگەری گەنجانی مەخمور لەبارەی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە دەزگای خانەوادەی شەهیدان کۆبونەوە و راگەیەنراوێکیان خوێندەوە. زۆر گەنج بەشداریان کرد و سەرەتا بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. لە راگەیەنراوەکەدا ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پەکەکە بەرزکرانەوە.

سەردار تانریڤەردی ئەندامی تەڤگەری گەنجانی مەخمور راگەیەنراوەکەی خوێندەوە و وتی، " ئێمە وەک گەنج بانگەوازی لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەین کە هەموو جێگەیەک لە دوژمن و خائینان بکەنە دۆزەخ، خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن و پێکەوە بەشداری لە جەنگی ئازادیدا بکەن."

گەنجانی مەخمور لەدژی گۆشەگیری بڕیاریاندا ٣ رۆژ لە چالاکیەکانیان بەردەوام بن. لە چالاکیەکەدا سیمینار، سینەڤزیۆن و کۆبونەوە ئەنجام دەدرێت.

راگەیەنراوەکە بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.

ف.ق