لە مەخمور مەراسیمی یادی شەهیدان بەڕێوەچوو
لە مەخمور مەراسیمی یادکردنەوەی ٦ شەهیدی هەپەگە و یەژاستار بەڕێوەچوو.
لە مەخمور مەراسیمی یادکردنەوەی ٦ شەهیدی هەپەگە و یەژاستار بەڕێوەچوو.
لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی شەهید رۆستەم جودی مەخمور مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ رۆسیدا مێردین، ئامەد عەفرین، دلژین ئامەد، مەزڵوم کۆچەر، سینان گەڤەر و ئارارات تۆڵهەڵدان بەڕێوەچوو، کە لە کاتی هێرشەکانی داعشدا بۆ سەر مەخمور دژی چەتەکان شەڕیان کردبوو و دواتر لە کات و شوێنی جیاجیادا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدببوون.
یادکردنەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد و دواتر هاوسەرۆکی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان موراد ئەنجو قسەی کرد.
موراد ئەنجو لە سەرەتای قسەکانیدا یادی شەش شەهیدەکەی بەرزڕاگرت و وتی، "ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە لێرە کۆبووینەوە لە سایەی ئەو پاکڕەوانانەدایە. دەبێت ئێمە وەک خەڵکی کەمپەکە تا کۆتایی لەسەر رێبازی هەڤاڵانی شەهید هەنگاو بنێین و پەرە بە تێکۆشانی ئەوان بدەین. وەک ئێوەش دەزانن ئەمرۆ لە مەتینا، ئاڤاشین، لە زاپ، لە رۆژئاوای کوردستان ئەگەر بەرخودانێکی بێهاوتای لەو جۆرە بەڕێوەدەچێت، ئەوە لەسایەی ئەو هەڤاڵە پاکڕەوانانەیە. وەک خەڵکی کەمپەکە ئێمە تا کۆتایی لەسەر هێڵی ئەوان هەنگاو بنێین، بەڵێن دەدەین کە تا ئازادی رێبەرایەتی و کوردستان بەرخودانمان فراوانتر بکەین".
دواتر وتارەکان بەڵگەفیلمێک کە لە سەر ژیان و تێکۆشانی هەر شەش شەهیدەکە ئامادەکرابوو، نمایش کرا.
یادەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'شەهید نامرن' کۆتاییهات.