لە نێوان قەرەتەپە و جەلەولا تەقینەوە ڕوویدا
لە نێوان قەرەتەپە و جەلەولا-ی سەر بە خانەقین، تەقینەوە ڕوویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرێک کوژرا و دوو سەرباز برینداربوون.
لە نێوان قەرەتەپە و جەلەولا-ی سەر بە خانەقین، تەقینەوە ڕوویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرێک کوژرا و دوو سەرباز برینداربوون.
بەگوێرەی میدیاکانی باشوری کوردستان دەرنگانی شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە، لە نێوان شارۆچكەکانی قەرەتەپە و جەلەولا-ی سەر بە قەزای خانەقین-ی باشوری کوردستان، تەقینەوەیەک روویداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تەقینەوەکە هێزەکانی سوپای ئێراقی کردووەتە ئامانج و لە ئاکامیدا ئەفسەرێک کوژراوە و دوو سەربازیش برینداربوون.
پاش تەقینەوەکە هێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی ئێراق وتیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنێ ڕووداوەکە و دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە کردوە و تەرمی کوژراوەکە و بریندارەکانیان گواستوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیخانەقین. دواتر ڕێگای نێوان هەر دوو شارۆچکەکەیان بە ڕووی هاتووچۆدا داخستووە.
شارۆچكەکانی قەرەتەپە و جەلەولا بە تایبەتیی و ناوچەکانی قەزای خانەقین بەگشتیی، ماوە ماوە دەبنە ئامانجی تەقینەوە و کردەی چەکداری تیرۆرستی و بەشێکی زۆری ئەو کردانەش چەتەکانی داعش بەرپرسیاریی ئەنجامدانیانی لە ئەستۆ گرتووە. هەر بۆیە ئەم تەقینەوەی ئەمشەویش پێدەچت لە لایەن ئەو چەتانەوە ئەنجام درابێت.
هـ.هـ