لە پرسەی محەمەد زەکی چەلەبیدا بەڵێنی کوردستانێکی ئازاددرا

لە سلێمانی لەو گەڕەکەی محەمەد زەکی چەلیی لێی شەهیدکرا، پرسەی بۆدانرا. دانیشتوانی سلێمانی و کوردانی باکوری کوردستان بەشداریان لە پرسەکەدا کرد و سەرەخۆشیان لە خانەوادەی شەهید کرد.

لە شاری سلێمانی باشوری کوردستان، پرسە بۆ محەمەد زەکی چەلەبی کارسازی باکوری کوردستان دانرا کە ٣ رۆژ لەمەوبەر لە هێرشێکی چەکداریدا شەهید بوو.

پرسەکە لە گەڕەکی بەختیاری دانرا کە محەمەد زەکی چەلەبی لەوێ شەهیدکرا.

خانەوادەی شەهید و کوردانی بکوری کوردستان لە باشوری کوردستان، دانیشتوانی سلێمانی بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

هەروەها شاندەکانی هەپەدە و کەنەکەش بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

موئەزەز ئۆرهان و ئیمام تاشچیئەر بە ناوی پەرلەمانتارانی هەدەپەوە سەرەخۆشیان لە خانەوادەی چەلەبی کرد.

موئەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری هەدەپە لە پرسەکەدا قسەی کرد و داوای کرد بکوژان دەستگیر و داگایی بکرێن.

شاندێک لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودیش بەشداری لە پرسەکەدا کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد.

فیلیز بوداک لەسەر ناسی شاندی کەمپەکە قسەی کرد و رایگەیاند، محەمەد زەکی چەلەبی بەهۆی ئەوەی تەسلیمیەتی قبوڵ نەکرد لە باشوری کوردستان شەهیدکرا و وتی، " لێرە چەتە، میت و سیخۆڕەکانی تورک بەدوای کوردانی وڵاتپارێزن و هەڤاڵ زەکیان بە جەستەیی لەناو ئێمەدا برد. هەر شەهیدێک بەڵێنمان بۆ تۆڵە نوێ دەکاتەوە. هەر شەهیدێک وەک چرایەک رێگاکەمان ڕۆناک دەکاتەوە و دەبێتە هێز بۆ ئێمە. ئێمە بەڵێنی تۆڵە و بنیاتنانی کوردستانێکی ئازاد دەدەین."

لە پرسەکەدا وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و محەمەد زەکی چەلەبی هەڵواسرا.

جەماوەر سەرەخۆشیان لە خانەوادەی چەلەبی کرد و دروشمی شەهید نامرنیان وتەوە.

ف.ق