لە سێ شار چالاکی لێگەڕێنی دادپەروەری ئەنجامدرا
ئەندامانی ئیهەدە و کەسوکاری ونبووان بۆ هەریەک لە عەبدولەتیف یاگیزای، ئایفان ئەفەئۆغلۆ و عەبدولسەلام شاهین کە لە ژێر چاودێریدا کوژران، گردبوونەوە.
ئەندامانی ئیهەدە و کەسوکاری ونبووان بۆ هەریەک لە عەبدولەتیف یاگیزای، ئایفان ئەفەئۆغلۆ و عەبدولسەلام شاهین کە لە ژێر چاودێریدا کوژران، گردبوونەوە.
ئەندامانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و کەسوکاری ونبووان، بۆ هەریەک لە عەبدولەتیف یاگیزای، ئایفان ئەفەئۆغلۆ و عەبدولسەلام شاهین کە لەساڵانی ١٩٩٠دا لە ژێر چاودێریدا کوژران، لە سێ شار لە چالاکی لێگەڕینی دادپەروەریدان.
ئەندامانی لقی ئامەدی ئیهەدە و کەسوکاری ونبووان لە هەفتەی ٨٢٣هەمینی چالاکییەکانیاندا، لە پێش مۆنۆمێنتی یادەوەری لە پارکی کۆشویۆلوی کۆبوونەوە.
سکرتێری لقی ئامەدی ئیهەدە عومەر سامان، سەید ڕەزا و هاوڕێکیانیان یاد کرانەوە.
لە دەستەی بەڕێوەبەری ئیهەدە، عەلی ئیحسان دەمیرتاش، چیرۆکی عەبدولەتیف یاگیزای خوێندەوە کە لەسالێ ١٩٩٥دا لە ناوچەی نسێبینی مێردین لە ژێر چاودێریدا بێ سەروشوێنکرا.
ئێلیح
لە ئێلح ئەندامانی ئیهەدە و کەسوکاری ونبووان، لە هەفتەی ٦٥٩هەمینی چالاکییەکانیاندا لە پێش مۆنۆمێنتی یادەوەری مافەکانی مرۆڤ لە شەقامی گوڵستان کۆبوونەوە. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا پرسیار لەسەر چارەنووسی ئایهان ئەفەئۆغلۆ کرا کە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢دا لە ئێلح لەو کاتەی خوێندکاری زانکۆی تەکنیکی یلدزی ئەستەنبوڵ بوو، لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا و لەو کاتەوە زانیاری لەسەری نیە.
لە دەستەی بەڕێوەبەری ئیهەدە، مەلەک ئاتالای چیرۆکی ئەفەئۆغلۆی خوێندەوە.
جۆلەمێرگ
ئەندامانی لقی ئیهەدەی جۆلەمێرگ و کەسوکاری ونبووان، لە هەفتەی ١٤٩هەمینی چالاکییەکانیاندا لە کۆڵانی ساناتی ناوچەی گەڤەر کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا پرسیار لەبارەی چارەنووسی عەبدولسەلام شاهینەوە کرا کە لەساڵی ١٩٩٣دا لەو کاتەی لە گوندی مۆرێ پێشنوێژی گوندەکەی دەکرد، لە لایەن سوپای تورکەوە دەستگیرکرا و تا ئێستا زانیاری لەبارەیەوە نیە.
هاوسەرۆکی لقی ئیهەدەی جۆلەمێرگ، موسا بۆر چیرۆی شاهینی خوێندەوە.