نزیکەی ٤٠ ساڵە لە چیاکانی کوردستان بە پێشەنگایەتی گەریلا لە دژی دەوڵەتی تورکی قڕکەر-فاشیست و چەتەکانی بەرخودانی بێهاوتا دەکرێت. گەریلا لەو بەرخودانەدا هەم لە دژی تەکنیکی زەمینی و ئاسمانی دەوڵەتی تورک، گازی کیمیایی و ژەهری و تەقەمەنی قەدەغەکراو دەجەنگێت، هەمیش ژیانی خۆی رێکدەخات. گەریلا لەماوەی دەیان ساڵدا بەردەوام بەرەوپێش چووە، بەردەوام خۆی نوێکردووەتەوە و هەموو کات سوپرایز و هەنگاوی چاوەڕێنەکراو ئەنجامدەدات. دەوڵەتی تورک، دەسەڵاتداری شەڕی تایبەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و ئەردۆغان لە شوباتی ٢٠١٨ لە خواکورک، ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە هەفتانین و لە شوباتی ٢٠٢١ دا هێرشی کردە سەر گارە و هەڕێمەکانی پاراستنی مێدیا. لە هێرشەکەی سەر گارەدا بۆمب، تەقەمەنی قەدەغە و چەکی کیمیایی بەکارهێنران و یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێلکران. لە گارە هێزەکانی گەریلای هەپەگە و یەژاستار لە دژی هێرشەکان خۆیان رێکخست و رێگەیان نەدا کە سوپای تورک لەو هەرێمە باڵادەست بێت.
لەبەر ئەوەش سوپای تورک گازی کیمیایی ژەهراوی و مادەی تەقەمەنی قەدەغەی بەکارهێنا و لە هەرێمەکە کشایەوە. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نیشانەی هێز نییە، بەپێچەوانەوە نیشانەی دەرونی تێکشکاوە. دوای ٢ مانگ سوپای تورک لە دژی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستی بە سە هێرش کرد. دەوڵەتی تورک بەکارهێنانی گازی کیمیایی ژەهراوی و مادەی تەقەمەنی و بۆمبی قەدەغەکراو، کە بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان قەدەغەیە درێژە پێدەدات. سەرباری ئەوەی کە ئەو گازە کیمیاییەی ژەهراوی و تەقەمەنیە قەدەغانەی سوپای تورکی داگیرکەر بەکاریان دەهێنێت، کردەوەی پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان و تاوانەکانی شەڕ، بەڵام رێکخراوە نێونەتەوەییەکان چاویان بەسەر ئەو دۆخەدا نوقاندووە. لەبەر هاوکاریی و پشتیوانییەکانی ناتۆ دەوڵەتی تورک تاوانێکی لەو جۆرە درێژە پێدەدات. لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکانی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان لەگەڵ ناتۆ باش دەزانرێت.
لەبەر ئەوەی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان چاوپۆشییان لەو دۆخەکرد و بێدەنگ بوون، سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی ژەهراوی و تەقەمەنی قەدەغە کۆنسێپتێکی نوێی هێرشی ئامادەکردووە. سوپای تورک لە کات و رێکەوتی جیاجیای پێشوو و لە شوێنی جیاجیا لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. سوپای تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بە چەکی کیمیایی ژەهراوی و مادەی تەقەمەنی قەدەغە هێرشەکانی بەسیستماتیک کردووە. لەماوە چوار ساڵی رابردوودا هێزەکانی گەریلا هەم لە رووی دیمەنەوە وهەمیش بە بەڵگەی نوسرا، لە شوێن و کاتی جیاجیادا بەکارهێنانی مادەی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراویان لەلایەن سوپای تورکەوە بۆ رای گشتی کوردستان و جیهان بڵاوکردووەتەوە.
لێکۆڵینەوە لەو چەکە کیمیاییە ژەهراویانە و ئەو تەقەمەنیە قەدەغەکراوانە دەکەین کە سوپای تورکی داگیرکەر لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بەکاریهێناون.
٢٠٢١: سوپای تورکی داگیرکەر ٢٥٦ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە هێرشی کردە سەر گەریلا
سوپای تورکی داگیرکەر لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمەکانی گارە/سیان، زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی کە لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی قەدەغەن بەکارهێناوە و لە دژی هەرێمی سیانی گارە، زەندورای سەر بە مەتینا، مامڕەشۆ، شاخی سۆر، ئارس فارس، شاخی کارتاڵ و وەرخەلێی ئاڤاسین ٢٥٦ جار بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی کیمیایی ژەهراوی بەکارهێناوە.
٢٠٢٢: دەوەتی تورک ٣ هەزار و ٢٨٠ جار گازی کیمیایی ژەهراوی و تەقەمەنی قەدەغەی بەکارهێناوە
هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تایبەتی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەردەوام بوو. رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەیگوت زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لەماوەی دوو بۆ سێ هەفتە داگیر دەکات. دوو ساڵ بە سەر ئەو قسەیان تێپەڕبوو. سەرباری ئەوەی مۆدێرنترین تەکنەلۆژیای شەر، بۆمب و چەکی کیمیایی قەدەغەی بەکارهێنا و هاوکاریشی لە پەدەکە وەرگرت، نەیتوانی ئامانج و پلانەکانی جێبەجێ بکات. لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ٢٠٢٢دا سوپای تورکی داگیرکر بە گشتی ٣ هەزار و ٢٨٠ جار بە گازی ژەهراوی، چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە هێرشی کردە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان.
٢٠٢٣: سەرباری بڕیاری بێچالاکیش بە چەکی قەدەغە و کیمیایی ١٠٤٧ جار هێرشیان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بۆنەی ١٠٠ ساڵەی کۆمارەکەیەوە کە بناخەی لەسەر لەناوبردنی گەلانی ئانادۆلی و گەلی کورد دامەزراوە بە پاڵنەڕی جیاجیا درێژەی بە هێرشە داگیرکەرییەکانی خۆی داوە، بەڵام ئەوانەش لە ماوەیەکی کورتدا لە بەرامبەر گەریلا شکستیان هێناوە. هەموو هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠٢٣ دا شکستیان هێنا. لەبەر بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە تورکیا و کوردستان، هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەرباری هێرشەکان لە ٩ی شوباتدا رایگەیاندبوو کە بڕیاری بێچالاکیان داوە. سەرەڕای ئەم بریارەش سوپای تورکی داگیرکەر هێرشەکانی رانەگرت و لە بەرامبەر گەریلا بە گازی کیمیایی و ژەهراوی قەدەغە درێژەی بە هێرشەکانیدا. سوپای تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٠٤٧ جار بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە هێرشی ئەنجامدا.
٢٠٢٤: لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمدا ٣٥١ جار تەقەمەنی کیمیایی و قەدەغە بەکارهێنراون
لە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە درێژەی بە هێرشەکانی داوە. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رۆژانە پەیوەست بە هێرشانە راگەیەندراوی داوە و لەبارەی دۆخی شەڕ و هێرشەکانیش هەموو مانگێک راگەیەندراو بڵاودەکاتەوە. سەبارەت بەوە؛ لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ دا سوپای تورک ٣٥١ جار بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە هێرشی کردووەتە سەر گەریلا. سوپای تورک لە ماوەی ٣ ساڵ و ٤ مانگدا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە گشتی ٥ هەزار و ٤٥ جار گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەی بەکارهێنا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوی خۆیدا لە مانگی حوزەیراندا رایگەیاندبوو کە سوپای تورک بە تایبەت لە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە بەرامبەر گەریلاکان گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەی بەکارهێناوە.
سێ ساڵ و ٤ مانگ بە سەر هێرشی سوپای تورک بۆ سەر گۆڕەپانی سیانی هەرێمی گارە لە شوباتی ٢٠٢١ تێپەڕبوو. پەیوەست بەوە سەرباری ئەوەی دەوڵەتی تورک بە راگەیاندنی شەڕی تایبەت و دەرونی خۆی هەموو رۆژێک شتێکی نوێی دۆزیوەتەوە و لەو رێگەوە بۆ رای گشتی تورکیا و جیهان پرۆپاگەندەی کردووە، ئەردۆغان و رژێمە فاشیستیەکەی ئاکەپە و مەهەپە سەرەڕای ئەوەی ئامانجەکەیان نەپێکاوە، پلان و ئامانجە نوێکانیشیان لە چوارچێوەی قسەدا دەمێننەوە. لەبەرامبەر ئەوەدا ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان لە نەورۆزی ٢٠٢٤دا بە سوپرایزێکی گەورە بەڵگە و دیمەنی خستنەخوارەوە درۆنی سیخوڕی و هێرشبەری لە رێگەی لێدوانێکەوە بۆ جیهان راگەیاند. دوای ئەو لێدوانە دۆخەکە وەک ئەوەی رەوتی شەڕ و هێرشەکان دەگۆرێت، هەڵدەسەنگێندرێت.
هـ . ب