لە شەنگال جەژنی چوارشەممەی سوور پیرۆزکرا
لە دۆڵی کەرسی شەنگال، جەژنی چوارشەممەی سوور بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
لە دۆڵی کەرسی شەنگال، جەژنی چوارشەممەی سوور بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
جەژنی چوارشەممەی سوور لە دۆڵی کەرسی شەنگال بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە بە درووشمی "بە یەکێتی ئێزیدیان و بە ڕۆحی چوارشەممەی سوور، خۆبەڕێوەبەری شەنگال دادەمەزرێنین" ئەنجامدرا. شوێنی چالاکییەکە بە گوڵی نیسان ڕازێنرایەوە و ئێزدییەکان بە جلوبەرگی ڕەسەنی خۆیانەوە بەشداربوون.
لە ئاهەنگەکەدا لەسەر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، نایف شەمۆ ڕایگەیاند بەهیوام هەموو ڕۆژێکمان بەم جۆرە بێت، ئەم ڕۆژە گرنگ و پیرۆزە چونکە جیهان لەم ڕۆژەدا ئافرێندراوە، گوتی: "ئەم ڕۆژە لە هەموو ئێزیدیان و جیهان پیرۆز دەکەین. ئەم ڕۆژە لە بنەماڵەی شەهیدان و شەڕڤانانی سەر چیاکان پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. ئەم جەژنە پیرۆزە لە سەرۆکمان پیرۆز دەکەین و سڵاو لە بەرخۆدانی ئیمراڵی دەکەین".
پاشان گرووپی چیا چەند گۆرانییەکیان پێشکەش کرد.
پاشان پەیامی ماڵی ئێزیدیانی هەرێمی جەزیرە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خوێنرایەوە، لە پەیامەکەدا جەژنی ئێزیدیان پیرۆزکرا و گوتراوە: "بەهیواین ئەمساڵ ببێتە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بەدەستهێنانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال. ئەم جەژنە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و هێزەکانی یەبەشە-یەژەشە پیرۆز دەکەین. هیوادارین ساڵی ئایندەش هەمووان ئازادانە جەژنەکەیان پیرۆز بکەن".
پاشان لەسەر گرنگی ڕۆژەکە شانۆیەک نمایشکرا و هەڵبەست خوێنرایەوە.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.