لە شەنگال کۆبوونەوەیەک لەبارەی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو
لە گوندی 'دووگرێ'ی شەنگال کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.
لە گوندی 'دووگرێ'ی شەنگال کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو.
لە گوندی 'دووگرێ'ی سەر بە ناوچەی سنونێ-ی شەنگال، بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدخان لە چوارچێوەی ھەڵمەتی "ژن، ژنان، ئازادی، ئازادی بگەیەنە سەرکەوتن"دا کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی تەژەئا لەباری پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا هالا شەنگالی، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدخان سەرنجی بۆ پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم ڕاکێشا و وتی: "چەند ساڵێکە ڕێبەرەکەمان لەنێو چوار دیواردایە، ڕێبەرەکەمان کۆمەڵگە و گەلەکەمان لە ستەم و زۆرداری ڕزگار دەکات، دوژمنی دڕندە زۆر باش دەزانێت کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە واتای ئازادی کۆمەڵگایە، ھەربۆیە گۆشەگیری زیاتر و توندتر دەکات. وەک ژنانی گەنج و دایکان، ئێستا لە چ ئاستێکداین؟ بڕوامان بە چ شێوەیەکە؟ وەک ژنان لە شەنگال بە چ شێوەیەک تێکۆشان بکەین؟. هەموو ئەمانە لە سایەی ئەندێشە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە".
هالا شەنگالی لە درێژەی قسەکانیدا، جەختیکردەوە، وەک ژنانی گەنج بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئەوەی لە توانایاندا بێت ئەنجامی دەدەن. وتیشی: ئەگەر پێش فەرمانەکە ئەندێشە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە نێو ئێمەدا بوونی هەبووایە، ئەو فەرمانەمان بەسەردا نەدەھات. تا ئێستاش کچان و ژنانی ئێزدی دەفرۆشن. ئەمڕۆ کە ئێمە ئەم ئەندێشەیەمان ناسیووە، وەک گەنجانی شەنگال هەرشتێکمان لەدەست بێت بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی دەدەین، چونکە ڕێبەر ئاپۆیە ئەو کەسەیە کە کۆمەڵگەی ئێزدی گەیاندە ئەم ئاستە".
دوای وتارەکە بەڵگە فیلمێک لەبارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان نمایشکرا. کۆبوونەوەکە بە دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.