لە سلێمانی هێرشی چەکداری، هێرشکەرێکی ئەندامی میت کوژرا

لە شارۆچکەی سەنگەسەر لەلایەن سینان دەمیریورەک کە دەگوترێت ئەندامی میتە، هێرشی چەکداری کرایە سەر کەسێکی باشوری کوردستان. هاوڵاتییەکەی باشوری کوردستان لە ئەنجامی هێرشەکەدا بریندار بوو، وەڵامی هێرشکەرەکەی دایەوە و کوشتی.

لە شارۆچکەی سەنگەسەری ناوچەی پشدەری سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، کەسێک بە ناوی سینان دەمیریورەک کە دەگوترێت ئەندامی میتە، بە ماتۆرسکیلێک هێرشی چەکداری کردە سەر هاوڵاتییەکی باشوری کوردستان.

ئەندامەکەی میت، فیشەکی ناوە بە هاوڵاتییەکەی باشوری کوردستانەوە کە ناوی نەزانراوە. هاوڵاتییەکە بە قورسی بریندار بوو، وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و هێرشکەرەکەی کوشت.

هاوڵاتییەکەی باشوری کوردستان بە سەختی بریندار بوو، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. بەگوێرەی ئەو ناسنامە و بەڵگانەی کەوتوونەتە دەستی ڕۆژنیوز، هێرشکەرەکە خەڵکی شاری تۆکاتی تورکیایە و ماوەیەکە لە شاری سلێمانی دەژی.