لە سلێمانی یادی ٣ شەهیدی یەرەکە؛ هێژا سنە، سیروان ئالانی و شێرکۆ ڕۆژهەڵات کرایەوە
لە سلێمانی سێهەمین ساڵیادی شەهیدانی یەرەکە؛ هێژا سنە و هەڤاڵانی سیروان ئالانی و شێرکۆ ڕۆژهەڵات کە لە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠لە هەرێمی شاهۆ شەهید بوون، بەرزڕاگیرا.
لە سلێمانی سێهەمین ساڵیادی شەهیدانی یەرەکە؛ هێژا سنە و هەڤاڵانی سیروان ئالانی و شێرکۆ ڕۆژهەڵات کە لە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠لە هەرێمی شاهۆ شەهید بوون، بەرزڕاگیرا.
لە سلێمانی لەلایەن بنەماڵەی شەهید هێژا سنە و کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدان و وڵاتپارێزانەوە سێهەمین ساڵیادی شەهیدانی یەرەکە، هێژا سنە، سیروان ئالانی و شێرکۆ ڕۆژهەڵات کە لە٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ (١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١) لە نزیک گوندی سوورەتوو لە هەرێمی شاهۆ لە ئەنجامی شەڕێکدا لە گەڵ هیزە بەکرێگیراواەکانی دەوڵەتی ئێران شەهید بوون، مەراسیمێکی بە بیر هێنانەوە بەڕێوە چوو.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر دایە پرشنگ دایکی شەهید هێژا لە سەرناوی بنەماڵە و بەشدار بوانەوە سڵاوی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدانی بێ وێنەی لە ئیمرالی کرد و وتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بەمانای گۆشەگیری گەلی کوردە وبەتوندی شەرمەزاری دەکەم."
دایە پرشنگ لە میانەی مەراسیمەکەدا ئاماژەی بە تایبەتمەندییەکانی شەهید هێژا کرد و وتی: " هێژا لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز بە کولتوور و ئەخلاقی شۆڕشگێڕانە گەورە بوو، سەرەڕای ئەوەی گەنجێک بوو بەڵام چونکە بنەماڵە و کەسوکاری خاوەن نەریتێکی شۆڕشگێڕانە بوون زووتر ڕاستیەکانی ژیان و فەرق و جیاوازییەکانی لە ناو کۆمەڵگادا ناسی و پرسیارەکانی بۆ درست بوو، لە بەدواداچوونەکانیدا لەوە تێگەیشت لە بەرامبەر گەل و نەتەوەکەیدا چەوسانەوە و جیاکاریی دەکرێت و ئەم نادادپەروەرییە وەک نەریتی بنەماڵەکەی لا قبووڵکراو نەبوو، دواتر هەڤاڵ هێژا، خەبات و تێکۆشانەکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان سەرەنجی ڕادەکێشێ و کەوتە بن کاریگەری بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ و بەشداری خەباتی ئازادیی کوردستان بوو و چووە ڕیزی گەریلاکانی کوردستانەوە و بێ ڕیا و خۆنەویستانە لەو ڕێگایەی هەڵیبژاردبوو تا دوا هەناسە بە بوێری و ئازایەتیەوە لە گەڵ هەڤاڵانی تێکۆشانی کرد و شەهید بوو. ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید، لە کەسایەتی هەڤاڵان هێژا سنە، سیروان ئاڵانی، شێرکۆ ڕۆژهەڵات، سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دێنینەوە و لە هەمان کات دا بەبیری هەموو لایەک بە تایبەتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێنینەوە تەنها ڕێگای خاوەنداری و پارێزوانی لە میرات و دەستکەوتی شەهیدانمان، بەشداری چالاکانەیە لە ڕیزەکانی خەبات و تێکۆشان."
لە کۆتایی یادەکەدا وەهاب ئەحمەد لە سەر ناوی بنەماڵەی شەهیدانی باشوور قسەی کرد و وتی: "جارێکی دیکە بەڵێنی خۆمان بە خەون و ئامانجی گەورەی شەهید هێژا و سەرجەم شەهیدان دووپات دەکەینەوە و بە خاوەنداری و بەردەوام بوونمان هەوڵ دەدەین بینە شایەنی ڕەنج و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و سەرجەم شەهیدانمان".
دواتر مەراسیمەکە بە وتنەوەی 'شەهید نامرێ' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ 'کۆتایی هات.