لە سلێمانی یادی شەهیدانی ئازادی کرایەوە
لە مەراسیمێکدا یادی ژمارەیەک گەریلای شەهید کرایەوە، تێدا بنەماڵەی شەهیدان ئاماژەیان بەوەکرد، کە ڕۆڵەکانی ئەوان منداڵی کوردستان بوون، ئەوان و هەزاران ڕۆڵەی دیکەش دەبێت گیانی خۆیان لە پێناو کوردستان بەختبکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، لە مەراسیمێکدا یادی شەهیدان (بێریتان، ڕووهەیڤ، لەیلا ئاگر، ئارین میرکان، شنیار کاوە) کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا ئامانج حەمە ڕەشید، باوکی شەهید شاجوان ناسراو بە شەهید ڕووهەیڤ وتی: شاجوان کچی خاکی کوردستان بووە، نەک یەک شاجوان، هەزاران شاجوان لە پێناو کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت دەکەن.
دواتریش لەلایەن سلیڤان بەهادین، وتاری کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان خوێندرایەوە، کە تێیدا هاتبوو: پرسە و سەرخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین، ئێمە وەک کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان داوای ڕیشەکێشکردنی ڕەگی خیانەت دەکەین، هەروەها داوای یەکڕیزیی و یەکێتی نەتەوەیی دەکەین، هەروەها داوای ئازادکردنی دوو گەنجی وڵاتپارێز (مەزڵوم داخ و عەبدولرەحمان ئەر) دەکەین، کە لە زیندانەکانی پەدەکەدا بە تۆمەتی کوشتنی خوێنڕێژانی کورد بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.
ف.ق