لە سنووری پێنجوێن بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورک ئاگر کەوتەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سنووری پێنجوێنی بۆردوومان کرد.

ئەم ئێوارەیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە گوندی نزارەی نزیک شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتۆتەوە و هێشتا زیانەکان نەزانراون.