لە وان ٧ کەس زیندانیکران
دەوڵەتی تورک لە ٢٧ی تشرینی دووەم دا لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا ٢٨ کەسی دەستگیرکردبوو. لەو ٢٧ کەسە دەستگیرکراوە سزای زیندانیکردن بەسەر ٧ کەسیاندا سەپێنرا.
دەوڵەتی تورک لە ٢٧ی تشرینی دووەم دا لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا ٢٨ کەسی دەستگیرکردبوو. لەو ٢٧ کەسە دەستگیرکراوە سزای زیندانیکردن بەسەر ٧ کەسیاندا سەپێنرا.
پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورک لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا لە وان، خارپێت و مووش لە باکووری کوردستان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٢٨ کەسیان دەستگیرکرد.
لەو دوای دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بە ماوەیەکی کەم ٩ کەس لە دەستگیرکراوەکان ئازاد کرابوون. دوای ماوەیەکی تریش ١٢ کەسی تریان بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرابوون، بەڵام دوێنێ لە دادگا سزای زیندانیکردنیان بەسەر ٧ کەسەکەی تریاندا سەپاند کە ناوەکانیان بریتین لە:
فەرهاد ئازان، فاتیح فیدان، سینان ئۆزتورک، وەدات ئایاز، ئارژین تونجەر، شیار بەیاز و دەنیز ئادار ئەلدەمیر.
ژ.ت