لە ئامەد بەرخودان بەردەوامە

لە ئامەد بەرخودانی گەل کە بە داوای 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد' کۆبوونەوە، بەردەوامە.

ئەمڕۆ لە ئامەد ئەو گردبوونەوەیەی بڕیاربوو بەڕێوەبچێت قەدەغەکرا. دواتر لە زۆر شارەوە گەل کەوتە ناو جموجۆڵ و پۆلیسیش هەوڵی ئاستەنگکردنیان دا.

لە دهی یاستەنگیەکانی پۆلیس بەرخودان بەردەوامە. لە هەرچوار لایە ئامەدەوە رێپێوان دەستیپێکردووە. گەل لە شوێنی جیاجیای شارەکەوە کۆبوونەوە. بە تایبەتی لە بەری ئۆفیس، ناوچەی سور و رەزان رێپێوان و چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێن.

لە خۆپیشاندان و چالاکییەکاندا بێ پسانەوە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بە بەرخودان سەردەکەوین" و "بژی بەرخودانی ئیمراڵی" دوترێتەوە.

ئەو خەڵکەی لە چوار لای شارەکە دەستیان بە رێپێوان کردووە لە بەری ئۆفیس یەکیانگرتووەتەوە.

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان چیدەم کلیچگون ئوچار لە کۆبوونەوەکەدا بەم جۆرە دوا: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، رۆژی ئازادی و ئاشتییە".