لە ئامەد چالاکی بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو بەڕێوەچوو
ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئامەد بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانیانی مانگرتوو رێپێوانێکیان رێکخست.
ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئامەد بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانیانی مانگرتوو رێپێوانێکیان رێکخست.
زیندانیان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە و بۆ پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ئامەد چالاکییەک رێکخرا.
ئەنجوومەنی گەنجانی کایاپناری هەدەپە لە ئامەد بە دروشمی "بژی بەرخودانی زیندانەکان"، "گۆشەگیریی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە" و "هەزار سڵاو لە هەڤاڵە خۆڕاگرەکانی زیندان" رێپێوانێکیان رێکخست.
ژ.ت