لە ئامەد و مێردین رێگریەکانی بەردەم موزیکژەنە کوردەکان شەرمەزار کرا
لە ئامەد و مێردین فشاری پۆلیسی تورک لەسەر موزیکژەنە کوردەکان لە کۆڵانەکان شەرمەزار کرا.
لە ئامەد و مێردین فشاری پۆلیسی تورک لەسەر موزیکژەنە کوردەکان لە کۆڵانەکان شەرمەزار کرا.
دەزگا کەلتوری، هونەری و زمان فشاری پۆلیسی لەسەر موزیکژەنە کوردەکان لە کۆڵانەکان و رێگریکردن لە موزیکی کوردیان شەرمەزار کرد. چالاکی لە کۆڵانی هونەری ئامەد ئەنجامدرا. تەژەئا، کۆمەڵەی کەلتوری و هونەری دیجلە و فورات، ئەکادیمی موزیکی ما موزیک، مەد – دەر، مەبیا – دەر، گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد و ئەندامانی تەمەمەئۆبە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
بە گۆرانی کوردی فشار، ئاستەنگی و قەدەغەکردنی سەر زمان و هونەری کوردی شەرمەزارکرا. چالاکوانان ماوەیەکی درێژ لەبەردەم ئۆتۆمبێلەکان دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد و گەلیش بە چەپڵەلیدان پشتگیری لە چالاکوانان کرد. چالاکیەکە بە دروشمی بێ زمان ژیان نابێت و بە چەپڵەلیدان کۆتییان بە چالاکیەکە هێنا.
مێردین
ناوەندی کەلتوری و هونەری میزۆپۆتامیا لە بەردەم مەدرەسەی زینجیریە بە گۆرانی کوردی هێرشەکەیان شەرمەزار کرد. چالاکوانانی تەژەئا و هەدەپە پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد. لە چالاکیەکە ژنان رایانگەیاند قەدەغەکان قبوڵ ناکەن.
ژنان بە چەپڵەلێدان و هەلهەلەلێدان دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد و گەلیش پشتگیری لە چالاکیەکە کرد.
ف.ق