لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلادا لە چیاڕەش ١٢ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەی چیاڕەشی زاپ ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕییان ئەنجامدا. لە ئاکامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٢ سەربازی داگیرکەری تورک سزادران و دەستیش بەسەر ٦ چەک و چەندین کەلوپەلی سەربازیی داگیرکەراندا گیراوە.

سەرچاوەکانی هەپەگە ڕایانگەیاندووە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەی چیاڕەشی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕییان ئەنجامداوە.

سەرچاوەکانی هەپەگە ڕاشیانگەیاندووە، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرەبەیانی ٢٤ی ئایارەوە بۆ سەربازە سزادراوەکانی کوڕەژارۆ هاتوونەتە سنوور و ئەوەشیان ڕاگەیاندووە هەر لەو ڕۆژەدا و سەرباری چەندین ڕێوشوینی جۆراوجۆری دوژمن هێزەکانی گەریلا: "لە ڕۆژی ٢٤ی ئایاردا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕییان لە چیاڕەش لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا".

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، گەریلاکان چوونەتە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر و دەستیشیان بەسەر ٦ چەک و چەندین کەلوپەلی سەربازیی داگیرکەراندا گرتووە.

ڕاشیانگەیاندووە، دواتر زانیاریی ورد دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

ژ.ت