لە ئەرخەنی هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی و جێگرەکانیان زیندانی کران

دەسەڵاتی دادی تورک بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە رێکخراو' سزای راگرتنی بەسەر شەش کەس لەوانە هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی ئەرخەنی و جێگرەکانیاندا سەپاند.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماریی ئامەدەوە دەستپێکرابوو، ٨ی حوزەیران لە دژی سیاسەتمەداران ئۆپراسیۆنێک دەستیپێکرابوو. هاوسەرۆکانی پێشووی ئەرخەنی ئەحمەد کایا (هاوسەرۆکی گشتیی پارتی ئینسان و ئازادی –پیا) و هاوسەرۆکی شاراوانی پێشووتری ئەرخەنی رەمەزان کارتلمش، سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئەرخەنی فەسیح یاڵچن، جێگرانی هاوسەرۆکانی پێشوو گوڵستان پۆڵاد، ئەسڤەری مالکۆچ، جاویدان یامان کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەستبەسەرکرابوو، بڕیاری راگرتن و زیندانیکردن لەبارەیان درا.

دوای وەرگرتنی وتە لە ئاسایش سیاسەتمەداران رەوانەی دادگای ئامەد کران و داواکاری گشتی و دادوەر لەوێ وتەی وەرگرتن. ئەو سیاسەتمەدارانە بە هۆی خەبات و چالاکی سیاسیان و خەباتەکانیان لە پێناو شارەوانی لە نێوان ٢٠١٤-٢٠١٩ بە تاوانبار ناسێندران. دادوەر بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" هەر شەس سیاسەتمەدارەکەی رەوانەی دادگای ئێشکگریی سزای سوڵح کرد.

دادوەری دادگاکە بە هەمان بانگەشە، بریاری راگرتن و زیندانیکردنی بۆ ئەو شەش سیاسەتمەدارە دەرکرد.

هـ . ب