بە دیمەن

لە ئۆسڵو یادی شەهید هەڵمەت و زیلان کرایەوە

لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئۆسلۆ شەهید دیار غەریب و ڕێهەڤاڵانی تێکۆشانی بەبیر هێنرانەوە. لە یادکردنەوەکەدا لەڕێگەی گفتوگۆ و سینەڤیزیۆنەوە تێکۆشانی شەهیدان خرایەوە بەرباس.

بیرهێنانەوەی شەهید

لە نەرویجی پایتەختی ئۆسلۆ، لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک شەهید دیار غەریب (هەڵمەت گابار) و زیلان (زەینەب کناجی) بەبیر هێنرانەوە.

یادەکە کە بە پێشەنگایەتیی کۆمیتەی باشووری نەرویج بەڕێوەچوو، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد.

دواتر هیوا دیلانی هاوڕێی شەهید دیار غەریب قسەی کرد و باسی لە روحی تێکۆشان و کەسایەتیی شۆڕشگێڕی دیاری غەریبی کرد

لە یادەکەدا لەسەر ژیان و تێکۆشانی دیار غەریب و زیلان دیمەن نیشاندران. دواتر ئایسەل کۆچ، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی ئۆسلۆ لەسەر شەهیدبوونی زیلان قسەی کرد.

لە چالاکییەکەدا لە خزم و هاوڕێیانی دیار غەریب، ئاری قەرەداغی، هەڤاڵ ئاسۆ و محمد قەرەداغی سەبارەت بە ژیان و هەڵوێستی سیاسیی شەهید قسەیان کرد.

مەراسیمەکە بە سڵاوکردن لە بەرخۆدانی دیار غەریب، زیلان و هەموو شەهیدان بەکۆتا هات.