لە زاپ ٣ داگیرکەر سزادران و لە ئاڤاشین گەریلایەک شەهید بوو
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکیی گەریلاکان دا لە زاپ ٣ داگیرکەر سزادراون. گەریلایەکیش بە ناوی حازم عەلی نوفل لە ئاڤاشین شەهید بووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکیی گەریلاکان دا لە زاپ ٣ داگیرکەر سزادراون. گەریلایەکیش بە ناوی حازم عەلی نوفل لە ئاڤاشین شەهید بووە.
لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)دا هاتووە، تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا "وەڵامی پێویست" بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەدەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ٣ سەربازی دیکەی داگیرکەر لە ناوچەی زاپ سزادراون و سەربازێکی تریش برینداربووە.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە:
"هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ڕۆحی میلیتانی و شۆڕشگێڕیی ئاپۆیی لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و لە هەموو ناوچەیەکدا گورزی قورس لە داگیرکەران درا. تیمە گەڕۆکەکانی گەریلامان لەسەر هێڵی فیدایی نەمر تێدەکۆشن و گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن، بە پراکتیک وکردەوەی داهێنەرانە تاکتیکەکانی سەردەمی نوێ جێبەجێ دەکەن و وەڵامی پێویستی هێرشە قورسەکانی داگیرکەران دەدەنەوە.
لە شەڕی قورسدا هەڤاڵێکی فیدایمان لە ڕۆڵە قارەمان و بەنرخەکانی گەلی عەرەبمان قارەمانانە شەڕی کرد و گورزی قورسی لە داگیرکەران دا و شەهید بوو.
لە چالاکییە بەهێزەکانی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش برینداربوو. زانیاری ورد لەسەر چالاکییەکان لەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆسدا؛
ڕۆژی ٢٢ی نیسان کاتژمێر ١٤:٣٠ سوپای تورکی داگیرکەر ٦ جار گۆڕەپان و سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید جودیی لە ناوچەی بەرخۆدانیی شاخی کارکەر بۆردومان و تۆپباران کرد و پاشان هەوڵیدا پێشڕەوی بکات. بە دەستێوەردانی بەهێزی هێزەکانمان شەڕ ڕوویدا و داگیرکەران ناچاربوون لە ئاستی خۆیانەوە بکشێنەوە. کاتژمێر ١٧:٤٠ و ١٩:١٠ی هەمان ڕۆژ جارێکی دیکە داگیرکەران هەوڵیان دا بەرەو مەیدانەکانی جەنگ پێشڕەوی بکەن، بەڵام هێزەکانمان بە شێوازی سابوتاژ و تەقاندنەوە، بە بۆمبی دەستی و چەکی تاکەکەسی هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. لە ئەنجامی دەستێوەردانە بەهێزەکەی هێزەکانمان دا بەلانیکەمەوە ٣ داگیرکار سزادراون و داگیرکەرێکیش برینداربووە.
لە ٢٢ی نیسان لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکان سەنگەرەکانی بەرخۆدانی شاخی کارکەر و شکەفتا برینداران و شاخی ئۆرتێ-یان بۆردومان کرد. لە ناوچەکانی بەرخۆداندا شەڕ لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەران دا بە قورسی بەردەوامە.
لە ٢٢ی نیسان لە نێوان کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر ویستی هێزەکانی بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەکانی شاخی ڕەش، شاخی ڕوبار و شاخی کۆڤی دابەزێنێت، بەڵام بە دەستێوەردانی هێزەکانمان شەڕ ڕوویدا و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.
لە ٢٢ی نیسان لە نێوان کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٠١:٠٠ هێزەکانمان لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرگری و بەرخودانی وەرخەل بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا. لە ئاکامدا ژمارەیەک داگیرکەر سزادران و بریندار بوون، بەڵام ژمارەیەکەیان ڕوون نەبووەتەوە.
لە ٢٢ی نیسان لە کاتژمێر ١٧:٣٠ و ٢٢:٥٠ ناوچەکانی چەمچۆ و شەهید عادل لەلایەن فڕۆکەی جەنگی و لەلایەن بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بۆردومان کران.
گەریلایەک شەهید بوو
هاوڕێیەکی فەدایمان، کە لە ناو تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا بوو لە ناوچەى ئاڤاشین لە رۆژی یەکەمی هێرشە داگیرکەریەکەدا سینگی خۆی کرد بە سەنگەر و قەڵغان و لە ڕیزەکانی پێشووەدا وەڵامی داگیرکەرانی دایەوە، قارەمانانە شەڕی دەکرد و شەهید بوو. ئەو هاوڕێ فیداییەمان رۆڵەی قارەمان و هێژای گەلی عەرەبمان بوو، بە بەرخودانی قارەمانانەى و بە بڕوای قوڵی بە پارادایمی نەتەوەیی دیموکراتیک و ئایدیۆلۆژیای ئاپۆیی قارەمانانە شەڕی کرد و بوو بە یەکێک لە سیمبولە قارەمانەکانی بەرخۆدانی ئێمە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی ئەو هاوڕێ فێداییەمان بەو شێوەیەیە:
نازناو: فەدایی کۆبانێ
ناو و پاشناو: حازم عەلی نۆفڵ
شوێنی لەدایکبوون: جەزعە
ناوی دایک و باوک: مەریەم - عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ / ئاڤاشین
پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژا و بەنرخی وڵاتپارێزی هاوڕێی شەهیدمان و لە گەلی عەرەب و گەلی کوردستان دەکەین.
ژ.ت