لە زاپ ٤ داگیرکەر سزا دران، زرێپۆشێک تێکشکێندرا، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی درا

لە هەرێمی زاپ، 4 سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران و زرێپۆشێکی جۆری کیرپی تێکشکێنرا و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی درا."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە دا ئەم زانیاریانە بڵاو کراوەتەوە:

"لە هەرێمی گەڤەر؛

لە ٣٠ی حوزەیران و ٢ی  تەمموزدا سوپای داگیرکەری تورک ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لە گۆڕەپانە جیاجیاکانی هەرێمی گەڤەر ئەنجامدا. ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەلایەن هێزەکانمانەوە پووچەڵ کرایەوە و داگیرکەران نەیانتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، سوپای داگیرکەری تورک زانیاری بڵاودەکاتەوە کە ٣ گەریلا بەدیل گیراون و گەریلایەک شەهید بووە. ڕایدەگەیەنین ئەو بانگەشانەی سوپای داگیرکەری تورک بە تەواوی درۆیە و هیچ ڕاست نییە. بەڵکوو لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو ناوچانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە و کەس بە دیل نەگیراوە.

ڕۆژئاوای زاپ - هەرێمی شەهید دەلیل؛

لە ٥ی تەمموز سەعات ١٩:١٦، زرێپۆشێکی جۆری کیرپی داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی سەرگەلێ بە چەکی قورس تێکشکێنرا و ٣ سەرنشینی ناوی زرێپۆشەکە سزا دران.

لە هەمان کاتدا بە چەکی قورس و تاکتیکی لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی داگیرکەران کرانە ئامانج، لە ئەنجامی چالاکیەکاندا داگیرکەرێک سزا درا.

شەوی ٥ی تەممووز هێزەکانمان لەکاتێکدا کە هەلێکۆپتەرێکی داگیرکەران دەیویست لە شاخی بەهار بنیشێتەوە دەستوەردانیان کرد. لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیەکە گورزی بەرکەوت و ناچار بوو بگەڕێتەوە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ٣، ٤و ٥ی تەمموزدا گۆڕەپانەکانی لۆلان و کەندەکۆڵا لە هەرێمی خواکورک ٣جار، هەرێمی زاپ ٢جار، گۆڕەپانەکانی شییە، کانی سارکێ و گووزێ لە هەرێمی گارێ ٤ جار، هەرێمەکانی بەرخۆدانی بێشیلی و میسکای هەرێمی مەتینا 2 جار؛  بە گشتی ١١جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٥ و ٦ی تەممووز، هەرێمەکانی خاکورک، مەتینا و ڕۆژئاوای زاپ-شەهید دەلیل بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران.