لە ژێر چاودێری سەربازەکاندا دارەکان دەبڕدرێنەوە

لە بەستا ئەو دارانەی جاشەکان لە ژێر چاودێری سەربازەکاندا دەیانبڕنەوە، بە بارهەڵگر بەرەو دەرەوەی شارەکە رەوانە دەکرێن.

لە هەرێمەکانی چیای جودی، گابار و بەستای شڕنەخ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی دار دەبڕدرێنەوە.

جاشەکانی شارۆچکەکانی سێکرگ و هیلالی قلەبانیان بەرداوەتە زەویەکان، لە هەرێمەکانی تیکەرا، قورتێکای پێشی کانیا میری بەستا لە ژێر چاودێری سەربازەکان دار دەبڕدرێنەوە.

هەزاران دار کە بڕدراونەتەوە بە بارهەڵگر رەوانەی دەرەوەی شارەکە دەکرێن.

هـ . ب