لەبایەزید قڕكردنی سیاسی؛ سێ كەس دەستبەسەركران

لەبایەزید لەچوارچێوەی سیاسەتی قڕكردن و لەناوبردنی گەلی كورددا، سێ كەسی تر دەستبەسەركران. پۆلیسی تورك هەڵیانكۆتایە سەر باڵەخانەی هەدەپەدا.

پۆلیسی تورك سەرلەبەیانی لەناوچەی بایەزیدی سەر بەپارێزگای ئاگری هەڵیانكۆتایە سەر ماڵان و هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە"ی بایەزید بەناوی"بازید گۆنۆل ئۆزتورك، ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی هەرێمە دیموكراتیكەكان"دەبەپە"، عەبدوڵڵا ئەكلێك و رێوەبەری پێشووی هەدەپەی ناوچەكە بەهادین ئۆزتورك دەستبەسەركردن. پۆلیس دوای هەڵكۆتانە سەر ماڵان، هەڵیانكۆتایە سەر باڵەخانەی هەدەپەی بایەزیدیش.

لەئێستادا، گەڕان و پشتكێنینی پۆلیس لەباڵەخانەكەی هەدەپەدا بەردەوامە.

ف.ق