لەگەڵ نزیکبوونەوەی پیلانگێڕی ١٥ شوبات وێنە و کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە رانیە نمایشکران
لەساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ شوبات گەنجان لە شارۆچکەی ڕانیە کتێب و وێنەکانی ئۆجەلانیان نمایش کرد.
لەساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ شوبات گەنجان لە شارۆچکەی ڕانیە کتێب و وێنەکانی ئۆجەلانیان نمایش کرد.
لەبەردەم باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین گەنجانی وڵاتپارێز لەساڵیادی گەلەکۆمەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کتێب و وێنەکانییان نمایش کرد .
ھۆزان ڕاپەڕین، ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز لە بارەی چالاکیەکەیان بە ئاژانسی هەواڵی هاوار وتی: ئامانج لە چالاکیەکە شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئۆجەلان و بڵاوکردنەوەی فکر و فەلسەفەکەیەتی .
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ھەرچەند ڕێبەر ئاپۆ لەزیندانە، بەڵام فکرەکەی لەدەرەوەیە. دوژمنانی کورد ویستیان بەدەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ ئەو فکرە شکست بھێنن، بەڵام سەرۆک ئاپۆ بەھێزتر وەڵامی ھەموو ئەو پیلانگێڕانە دەداتەوە .
ف.ق