نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له باشوری كوردستان بۆ یادی 121 شه‌ڕڤان كه له به‌رخودانی سه‌ناعه‌ی حه‌سه‌كه‌دا شه‌هیدبوون و وه‌ك شه‌هیدانی گورزی گه‌لان پێناسه‌كراون بۆ دوو رۆژ رێوره‌سمێكی سازكرد.
له ماوه‌ی دوو رۆژدا زۆر كه‌سایه‌تی رۆشنبیر، سیاسه‌تمه‌دار، هونه‌رمه‌ند و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی باشور و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان سه‌ردانی رێوره‌سمه‌كه‌یان كرد، سه‌ره‌خۆشی، هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رخودانی گه‌لی رۆژئاوا له دژی چه‌ته‌كانی داعش ده‌ربڕی.
به به‌شداری دایكانی شه‌هیدان و به ده‌یان هاوڵاتی رۆژئاوا له به‌رده‌م بینای نوێنه‌رایه‌تی راگه‌یه‌نراوێك خوێندرایه‌وه.
له‌سه‌ر ناوی نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له باشور نورشه‌ن حه‌سه‌ن راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خوێنده‌وه.
نورشه‌ن حه‌سه‌ن له سه‌ره‌تادا له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی گورزی گه‌لان هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشی به بیرهێنایه‌وه و به‌رخودانی گه‌ل و پێكهاته‌كانی رۆژئاوای كوردستانی له دژ تیرۆری داعش پیرۆز كرد و وتی، "گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆمار كرد".
نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له باشوری كوردستان نورشه‌ن حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، كه هێرشی سه‌ر زیندانی سه‌ناعه‌ی حه‌سه‌كه پیلانێكی چه‌په‌ڵ و فره‌لایه‌نه و به تایبه‌تی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی تێدایه و رایگه‌یاند، "ئامانجی ئه‌و هێرشه كۆنتڕۆڵكردنی حه‌سه‌كه و ئارامی ناوچه‌كه بوو. به‌رخودانی قه‌سه‌ده و گه‌ل ئه‌و پیلانه‌ی تێكدا. داعش بۆ هه‌موو جیهان مه‌ترسیه پێویسته دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ساز بكرێت، كه هه‌موو وڵاتان بتوانن چه‌ته‌كانی خۆیان ببه‌نه‌وه و دادگاییان بكه‌ن".
حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌شكرد، كه له سه‌ره‌تاوه تائێستا كێشه‌ی داعش چاره‌سه‌ر نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه داعش هێرشی كرده سه‌ر حه‌سه‌كه و له هه‌مانكاتدا جوڵه‌ی داعش له عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیادبوو و ئه‌وه‌ش ئارامی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له‌و دوو رۆژه‌دا زۆر لایه‌نی سیاسی، رێكخراوی مه‌ده‌نی، كه‌سایه‌تی رۆشنبیر، مافناس سه‌ردانی رێوره‌سمه‌كه‌یان كرد، هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیان نیشاندا و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، كه شه‌هیدانی به‌رخودانی گورزی گه‌لان شه‌هیدانی ته‌واوی كوردستان و مرۆڤایه‌تین.
نورشه‌ن حه‌سه‌ن داوای له هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد كه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌ر به‌و كاره‌ساته بگرن.
له كۆتاییدا نورشه‌ن حه‌سه‌ن سپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ی كرد كه سه‌ردانی رێوره‌سمه‌كه‌یان كردبوو و خه‌می ئه‌وانیان ره‌واندبوه‌وه.
رێوره‌سمه‌كه به دروشمه‌كانی ‘شه‌هید نامرن‘،‘بژی به‌رخودانی رۆژئاوا‘ و ‘بژیی به‌رخودانی حه‌سه‌كه‘ كۆتاییهات.
هـ . ب