له شاری وان عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون یادیان کرایەوه
لە شاری وان بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوە چوو، هەروەها پەیامی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە
لە شاری وان بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون مەراسیمی یادکردنەوە بەڕێوە چوو، هەروەها پەیامی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە
لە شاری وان بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا بە هەزاران کەس لە جەماوەری شار و ناوچەکە بەشداریان کرد.
یادە لە باخچەی بارەگای دەم پارتی شاری وان بەڕێوە دەچێت. لە یادەکەدا پانکارتی "پێشکەوتن، پێشکەوتن، ئەمە وەسیەتی ئەو ئەو کەسانەیە کە ڕێگەی ڕووناکییان کردەوە" هەڵواسراوە و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ عەبدوڵا ئۆجالان، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە شوێنەکە هەڵواسراوە.
سەرەتای مەراسیمەکە محەمەد شیرین تونچ ئەندامی 'گرووپی ئاشتی و چارەسەری دیموکراتیک' وتارێکی پێشکەش کرد. تونچ لە وتارەکەیدا قەیتان و ئاڵتونی بەبیر هێنایەوە و وتی: "ئەوان گیانیان لە پێناو ئەم خاکە پیرۆزەدا بەخشی، ئەوان گیانیان بەخشی بۆ ئەوەی ئەم گەل و خاکە بە ئازادی بژین. ئەویش لە کاتێکدا کە تەنانەت وشەی کوردیش لەم خاکەدا قەدەغە بوو، بەڵام بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان بە هەڤاڵانی گوت: 'کوردستان داگیرکراوە". بەم شێوەیە شۆڕش و تێکۆشان دەستپێکرد."
تونچ لە بەردەوامی وتارەکەیدا ڕایگەیاند، دەبێت لەم کاتەدا یەکێتی خۆمان بنیات بنێین و وتی: "ئەگەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک جێبەجێ بکەین، ئەوا هێزی کوردان بە هەموو جیهان نیشان دەدەین. نیشانی دەدەین گەورەترین ئاشتی ئاشتیی کوردانە، کورد ناچارە ئەم ئاشتیە بەدی بهێنێت، چ کاتێک ئێمە ڕێبەری گەلی کورد لە زیندان ئازاد بکەین و بە ملیۆنان کەس پێشوازی لێبکەن، ئەوکاتە ئەم گەلە بە ئامانجەکانی گەیشتوە."
دوای وتارەکان گوێ لە شیعرەکانی قەیتان گیرا. پاشان، کورتە فیلمێک نمایشکرا و پەیامی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە قەیتان و ئاڵتون خوێندرایەوە.