له شه‌نگال هێرشه داگیركارییه‌كان و رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م شه‌رمه‌زاركران
له شه‌نگال هێرشه داگیركارییه‌كان و رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م به رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری شه‌رمه‌زاركران.
له شه‌نگال هێرشه داگیركارییه‌كان و رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م به رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری شه‌رمه‌زاركران.
له شه‌نگال به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك، هێرشه داگیركارییه‌كان و رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م به رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری شه‌رمه‌زار كران. له رێپێوانه‌كه‌دا پلاكارد و نوسراو له دژی هێرشه داگیركارییه‌كان و رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م به‌رزكرانه‌وه. له رێپێوانه‌كه‌دا دروشمه‌كانی "شه‌نگال وڵاتمانه، ئاسایش هێزمانه" ، "ئاسایش شكۆی ئێمه‌یه"، "ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، ئاشتیخوازین"، بژی به‌رخودانی شه‌نگال" و "بمرێت خیانه‌ت" وترانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی رێپێوانه‌كه گه‌یشته چوارڕێیانی مام زه‌كی له‌سه‌ر ناوی جه‌ماوه‌ره‌كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خه‌ڵه‌ف شه‌نگالی راگه‌یه‌نراوی خوێنده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ٦ داواكاری كۆمه‌ڵگای ئێزدی بۆ رای گشتی ئاشكرا كران.
‘داواده‌كه‌ین رێككه‌وتنی شه‌نگال هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‘
شه‌نگالی باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵگای ئێزدی رێككه‌وتنی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م له نێوان په‌ده‌كه و حكومه‌تی كازمی كه ده‌یانه‌وێت شه‌نگال بگێڕنه‌وه بۆ پێش ٢٠١٤ ره‌تده‌كه‌نه‌وه و وتی، "ئه‌و رێككه‌وتنه مافی ئێزدیه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌موو ئه‌و هێزه ئێزدیانه‌ی كردوه‌ته ئامانج كه له دژی فه‌رمانه‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه. هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه به فه‌رمانی كازمی و به ئامانجی چۆڵكردنی شه‌نگال كراون. هه‌روه‌ها هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌نگال بكه‌ن به گۆڕه‌پانی ناكۆكی نێونه‌ته‌وه‌یی و توركیا. هه‌ر بۆیه ئێمه داوا له رای گشتی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كه له دژی ئه‌و هێرشانه بوه‌ستنه‌وه".
دوای راگه‌یه‌نراوه‌كه داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێزدیش ئاشكرا كران و ئه‌م داواكاریانه خرانه‌ڕوو:
*ئێمه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی ئێمه نه‌هێڵن.
*ئێمه داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌ستوه‌ردان له‌و پێشێلكارییانه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگای ئێزدی بكات.
*پێویسته عێراق له چوارچێوه‌ی یاسادا ئاسایشی ئێزدخان قبوڵ بكات.
*پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی هێرشی داعش ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كرد و كۆمه‌ڵگای ئێزدیان خسته‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵكوژی دادگایی بكرێن. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت لیژنه‌ی دادگایی كردن پێكبهێنرێت.
*ئه‌و شانده‌ی به‌ر له چه‌ند رۆژ سه‌ردانی كازمیان كرد نوێنه‌رایه‌تی شه‌نگال ناكات، ئه‌و شانده له لایه‌ن په‌ده‌كه و به‌رپرسی ئۆپراسیۆنه‌كانی شه‌نگاله‌وه رێكخرابوو.
*ئێمه داوا له بابه‌شێخیش ده‌كه‌ین، نه‌بێته لایه‌نگری هیچ لایه‌نێكی سیاسی، به یه‌كسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كاندا بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی رۆحانی ته‌واوی ئێزدییه‌كانه".
رێپێوان و راگه‌یه‌نراوه‌كه به دروشمه‌كانی "بژی به‌رخودانی شه‌نگال" و "بمرێ خیانه‌ت" كۆتاییهات.
هـ . ب