له شاری سلێمانیی باشوری كوردستان نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له باره‌گای خۆی بۆ 121 شه‌ڕڤان كه له به‌رخودانی گرتووخانه‌ی سه‌ناعه‌دا شه‌هید بوو و وه‌ك شه‌هیدانی گورزی گه‌لان ناودێر كراون، رێوره‌سمێكی یادكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ رێكخستووه.
له‌و چوارچێوه‌دا له پێشه‌وه لایه‌نه سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان روویان له باره‌گای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كردووه، هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی رۆژئاوا ده‌رده‌بڕن.
له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانیان كردووه، محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنی، پارێزگاری سلێمانی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشان شوان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی مام فه‌لاح ساڵح، هه‌روه‌ها مامۆستایانی زانكۆ، نوێنه‌رانی حزبه‌كانی رۆهه‌ڵات و رێكخراوه‌كانی ژن هه‌ن.
هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی باشوری كوردستان سه‌ردانی باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریایان له باشور كرد.
سه‌ردانی هاوڵاتیان و كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كان بۆ یادكردنه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
هـ . ب