ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه به‌و بۆمب و چه‌كه كیمیاییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌ن، له دژی مرۆڤایه‌تی و یاساكانی شه‌ڕن، به‌رده‌وامه. سوپای توركی داگیركه‌ر كه به توانای ته‌كنه‌لۆژیایی زۆر پێشكه‌وتووی ناتۆ هه‌وڵده‌دات درێژه به‌م شه‌ڕه بدات، ناتوانێت گیانی فیدایی ئاپۆیی و به‌رخودانی هێزه‌كانمان تێكبشكێنێت، بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی به رێژه‌ی زۆر به‌كارده‌هێنێت. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان سه‌رباری هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ش به پراكتیكی گه‌ریلای مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك به هێزی لێدان و رۆحی هێرشبه‌ری گورزی قورس له سوپای تورك ده‌ده‌ن.
له ئه‌نجامی چالاكی هێزه‌كانماندا: ٤ داگیركه‌ر سزادراون، داگیركه‌رێك به سه‌ختی برینداربوو. له هه‌مان كاتدا گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی وه‌شێنرا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ١٩ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی، ٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٣٦ جار به هه‌لیكۆپه‌ری هێرشبه‌ر، به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا، تانك و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه سه‌باره‌ت به چالاكی و هێرشه‌كان ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٩ی ئه‌یلول له سه‌رله‌به‌یانیدا داگیركه‌ران ویستیان بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سه‌رخۆبوون له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، به تاكتیكی سابوتاژ گورزیان لێدرا.
له ٢٩ی ئه‌یلول داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سه‌رخۆبوون له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ كه‌وتبوونه جوڵه‌وه، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه به تاكتیكی سابوتاژ لێیاندرا.
له ٣٠ ئه‌یلول له نیوه‌ڕۆدا داگیركه‌ران كه له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی چه‌مچۆ كه‌وتبوونه جموجۆڵه‌وه، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه خرانه ژێر چاوددێری و به تاكتیكی سابوتاژ كرانه ئامانج. له‌و چالاكیه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ٢٩ی ئه‌یلول تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان، یه‌كینه‌كانی دوژمنیان له گۆڕه‌پانی شه‌هید زێڕینی شوكێ خسته ژێر چاودێری خۆیانه‌وه و له كاتژمێر ١٦:٠٠ له نزیكه‌وه به چه‌كی سوك به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر لێیاندان. له‌و چالاكیه‌دا سێ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش به سه‌ختی برینداربوو. به شێوه‌یه‌كی هاوكات تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان، داگیركه‌رانیان له ده‌وروبه‌ری شوێنی چالاكیه‌كه كرده ئامانج و گورزیان لێدان. دوای گورزی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران ناچاربوون شوێنێكی چۆڵ بكه‌ن و هه‌ڵبێن.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی له ٣٠ی ئه‌یلولدا به شه‌و ویستی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بنیشێته‌وه، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه كرایه ئامانج. دوای گورزی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان، هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی كه لێیدرابوو، به‌ر له‌وه‌ی بنیشێته‌وه ناچاربوو له گۆڕه‌پانه‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
هێزه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه، چه‌كی كیمیایی و گازی بیبه‌ر:
له ٣٠ی ئه‌یلولدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید خورسی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید ئاگر و شه‌هید فه‌لات له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، ١٤ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو، چه‌كی كیمیایی و گازی بیبه‌ر بۆردومان كران.
له ٣٠ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی چه‌مچۆ ٥ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی چڕ بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٣٠ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی شاخی چارچه‌لی مه‌تینا، هه‌رێمی گۆشینی خواكورك و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شه‌هید هاوار و چه‌مچۆ ٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ٣٠ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ، ساجا، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كاركه‌ر، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٣٦ جار له‌لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ره‌وه بۆردومان كران.
له ٣٠ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و چه‌مچۆ به ده‌یان جار به كاتیوشا، تاك و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٣٠ی ئه‌یلول به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان سوڕانه‌وه.
سوپای توركی داگیركه‌ر به حه‌فاره هه‌وڵیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر بڕوخێنێت.
هێرشه‌كانی ئێران
له ٣٠ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی به‌ربزن و گۆشینی خواكورك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران.
په‌ده‌كه رێگه و سه‌نگه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تی تورك دروست ده‌كات
له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدیی سه‌ر به مه‌تینا هێزه‌كانی په‌ده‌كه رێگه و سه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تی تورك دروست ده‌كه‌ن. دوای ٣٠ ئه‌یلول هێزه‌كانی په‌ده‌كه باره‌گا بۆ سوپای تورك دروست ده‌كه‌ن".
هـ . ب