هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک ڕۆژنامەنووسانیان لەكاتی دەستگیركرندا ئەشكەنجە داوە

لەهەڵكۆتانە سەر رۆژنامەنوسان لەلایەن پۆلیسی توركەوە، دەستی رۆژنامەوانان لەپشتەوە كەلەبچەكراون، بەدەمەوە لەسەر زەوی درێژكراون، رووی چەكەكانیان لەرۆژنامەوانان كردوە و هەڕەشە و بێ رێزیان بەرۆژنامەوانان كردوە.

بەهۆی لێپرسینەوەی دادوەری كۆماری ئەنكەرە، ئەمڕۆ لەئەنكەرە، ئەستەمبۆل، وان، ئامەد و رۆحا و مێردین پۆلیس هەڵیانكۆتایە سەر زۆرێك لەماڵاندا. هاوكات هەڵیانكۆتایە سەر ئۆفیسی ئەنكەرەی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا"م.ئا".

لەئەنجامی هەڵكۆتانە سەر بەرپرسی كاروباری نوسینی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا"دیرەن یۆرتسەڤەر"، پەیامنێرانی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا سەلمان گۆزەلیۆز، زەمۆ ئاگگۆز، بریڤان ئاڵتان، هاكان یاڵچین، ئەمرۆڵا ئاجار و جەیلان شاهینلی دەستگیركراون.

هاوكات پەیامنێری ژننیوز"حەبیبە ئەرەن، ئۆزنور دەگەر و دەریا رەن" دەستبەسەركراون. بەگوێرەی زانیاریەكان دەریا رەن بەهۆی لێپرسینەوەیەكی جیاواز دەستگیركراوە.

لەئۆفیسی ئەنكەرەی مێزۆپۆتامیا لێپرسینی پۆلیس بەردەوامە. لەو ئۆفیسەدا كە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارو دراوە، وێنەی ئەو رۆژنامەوانانەی لەساڵانی ١٩٩٠دا كۆژراون یا تیرۆكراون، دەستیان بەسەردا گیراوە. هاوكات وێنەی سەرنوسەری ژنۆلۆژی و رۆژنامەوان ناگاهان ئاكارسەلیان كە لەئەندامی هێرشێكی تیرۆریستیدا، تیرۆكرابوو، دڕاندوە.

كەلەبچەكردن، بێ رێزیكردن و هەڕەشەكردن

پۆلیسی تورك لەكاتی هەڵكۆتانە سەر ماڵاندا دەگاكانیان شكاندون و رووی چەكەكانیان لەرۆژنامەوانان كردوە و هاوكات دەستی رۆژنامەوان بریڤان ئاڵاتان و رۆژنامەوانانی تر كە لەگەڵ ئەودا دەستگیر كرابوون لەپشتەوە كەلەبچەكردن و بۆ ماوەیەكی درێژ لەسەر زەوی بەدرێژكراوی هێشتوویانەتەوە. پۆلیس لەسەر پشتی ئەو رۆژنامەوانانەی لەسەر زەوی راكێشابوون، دادەنیشن و بێڕێزی و هەڕەشەیان لێدەكەن.

هەڕەشە لەرۆژنامەوانی ژن كراوە

بەگوێرەی زانیاریە بەدەستخراوەكان بەوتەی"من دەزانم كە چی بەتۆ دەكەم، كاتێك ئێمە لێرەدا دەركەوتین تۆ دەبینی" هەڕەشە لەرۆژنامەوان بێریڤان ئاڵاتان كراوە.

لەهەڵكۆتانە سەر ماڵاندا پۆلیس بەوتەی"تۆ توركی"بێ رێزیان بەو كەسانەی لەو ماڵانەدا كردوە و رووی چەكەكانیان لەو كەسانە بووە.

پۆلیس كەمپیۆتر، دەفتەر، رۆژنامە، گۆڤاری كوردی، ناسنامەی رۆژنامەوانان و سەد پەرتووك لەماڵاندا دەستی بەسەردا گرتوون.

ژ.ت